Ads (728x90)


له‌ بڕوانامه‌یه‌كی ڕێزلێناندا، كه‌ له‌ ڕێی (پیته‌ر لۆنسكی) یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ندی گه‌یه‌ندرایه‌ (دكتۆر عه‌لی جومعه‌) موفتی كۆماری میسر، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ستایشی ڕۆڵی خانه‌ی فه‌توای میسری ده‌كات له‌ ماوەی ئه‌مساڵدا له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و نه‌هێشتنی ده‌مارگیری و چاره‌سه‌ركردنی ململانێیه‌كان له‌ جیهاندا.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆششه‌كانی  خانه‌ی فه‌توای میسری بۆ به‌دیهێنانی مافی هاوڵاتیبوون و پابه‌ندبوونی به‌ په‌یماننامه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ ڕێككه‌وتنیان له‌ سه‌ركراوه‌ به‌رز نرخانددووە.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی خانه‌ی فه‌توای میسری له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا له‌ پێناو به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له‌ بواره‌كانی فێركردن و چاودێری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری بڵند هه‌ڵسه‌نگاندووە.

شایه‌نی باسه‌ خانه‌ی فه‌توای میسری دامه‌زراوه‌یه‌كی ئایینی زۆر گرینگه‌ و بۆته‌ مه‌رجه‌عێكی به‌هێز بۆ موسڵمانان له‌ هه‌موو جیهان، ستایشكردنیشی له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی جیهانی وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دانپیاننانه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌ ئایینیه‌ له‌ دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان شوێنكه‌وتووانی ئایینی ئیسلام له‌ لایه‌ك و، له‌ نێوان شارستانییه‌ت و ئایینه‌كانی تر له‌ لایه‌كی تر.

إرسال تعليق