شێخ موحه‌ممه‌د مته‌وه‌للی ئه‌لشه‌عڕاوی له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا:
(وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَ‌بِّهِ جَنَّتَانِ)..
چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر و پڕپه‌ند ده‌گێڕێته‌وه، كه به گرینگی ده‌زانم له چوارچێوەی ئەو بابه‌ته‌دا به‌ردیده‌ی بخه‌ین.
شێخ موحه‌ممه‌د مته‌وه‌للی ئه‌لشه‌عڕاوی ده‌ڵێت: شه‌فیقی به‌ڵخی (مورید و خواناسێكی ناسراوه) قوتابییه‌كی هه‌بوو به ناوی (حاته‌می ئه‌سه‌م).. به‌ڵخی لێپرسی و پێی‌ووت: ئه‌ی حاته‌م، ماوه‌ی چه‌ند ده‌بێت تۆ هاوڕێی منی؟، حاته‌م ووتی: 33 ساڵه!!..
به‌ڵخی پرسیاری لێكرده‌وه و ووتی: له ماوه‌ی ئەو هاوڕێیەتییەماندا چ سوودێكت له من بینیووه؟، حاته‌م ووتی: هه‌ندێك مه‌سه‌له!!..
به‌ڵخی ووتی: إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون!!، له ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو كاته‌دا، ته‌نها سوودی هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ت له من بینیووه؟!!.
ئینجا به‌ڵخی پیرسیاری لێكرده‌وه، كه ئه‌و مه‌سه‌لانه چین؟..
حاته‌م ووتی: من تامه‌زرۆی به‌هه‌شت بووم، چونكه ته‌ماشام ده‌كرد زۆربه‌ی خه‌ڵك كینه و بوغزه‌یان له دڵه و ڕقیان له یه‌كتر ده‌بێته‌وه، منیش ئه‌وه‌م به‌لاوه ناپه‌سند بوو، كاتێكیش بینیم خودای په‌روه‌ردگار له قوڕئانی پیرۆز به شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌هلی به‌هه‌شت ده‌كات، كه ئه‌و سیفه‌ته‌یان تێدا نییه:
(وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِ‌هِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَانًا عَلَى سُرُ‌رٍ مُّتَقَابِلِينَ)..
، واته: له كاتێكدا هه‌رچی كینه و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا بوو ده‌رمان كێشا و، ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، برای یه‌كترن و، له‌سه‌ر كورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌كان، له به‌رامبه‌ر یه‌كه‌وه دانیشتون (له به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌یه‌كی پڕسۆز و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌كترده‌كه‌ن و سه‌لام له یه‌كتر ده‌كه‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ن)، ئیدی تامه‌زرۆییم بۆ به‌هه‌شت زیاتر بوو.. ئه‌وجاره ئه‌و ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه:

واته: بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش له مه‌قامی په‌روه‌ردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی رازاوه له به‌هه‌شت ئاماده‌یه.. بۆیه له تاعه‌ت و عیباده‌ته‌كانمدا، به ترسه‌وه ده‌چوومه حزوری خودای په‌روه‌ردگار و، له گه‌ڵ نه‌فسی خۆم ده‌كه‌وتمه ڕكابه‌ری و ململانێ، بۆیه تاعه‌ت و عیباده‌ته‌كه‌م درێژه‌ی هه‌یه و له به‌رده‌وامیدایه.
به‌ڵخی ووتی: شتێكی چاكت كردووه ئه‌ی حاته‌م.. ئه‌ی ئه‌وه‌ی دووه‌م چییه؟.
حاته‌م ووتی: به‌ناو خه‌ڵكدا گه‌ڕام، بینیم هه‌ریه‌كێك خۆشه‌ویستێكی هه‌یه و خۆشی ده‌وێت و هه‌میشه هاوڕێیه‌تی ده‌كات، به‌ڵام له كاتی مردن‌دا، ده‌یخاته گۆڕه‌وه و به ته‌نیا به‌جێیدێڵێت، بۆیه منیش به دوای یه‌كێكدا گه‌ڕام خۆشی بوێم و له گه‌ڵم بێته ناو گۆڕه‌كه‌م و به ته‌نیا به‌جێم نه‌هێڵێت، سه‌ره‌نجام جگه له كرده‌وه‌كانم، هیچی ترم ده‌ستنه‌كه‌وت..
به‌ڵخی ووتی: شتێكی چاكت كردووه ئه‌ی حاته‌م.. ئه‌ی ئه‌وه‌ی سێیه‌م چییه؟.
حاته‌م ووتی: ته‌ماشام كرد هه‌موو خه‌ڵك شتێكی خۆشده‌وێت و ده‌یپارێزێت، بۆیه منیش كرده‌وه‌ی خۆم خۆشوویست و پارێزگاریم لێیكرد و، جگه له خودا، هیچ ده‌ستپاكێكم نه‌دۆزییه‌وه، بۆیه كرده‌وه‌كانم هه‌مووی بۆ خودا ئه‌نجامدا..
به‌ڵخی ووتی: شتێكی چاكت كردووه ئه‌ی حاته‌م.. ئه‌ی ئه‌وه‌ی چواره‌م چییه؟..
حاته‌م ووتی: ته‌ماشام كرد خه‌ڵك هه‌موویان ئیره‌یی به یه‌كتری ده‌به‌ن و ڕقیان له یه‌كتره، بۆیه به دوای هۆكاری ئه‌وه‌دا گه‌ڕام.. بۆم ده‌ركه‌وت هۆكاره‌كه‌ی ڕزقه.. كاتێك ئه‌و ئایه‌ته‌ی قوڕئانی پیرۆزم خوێنده‌وه كه خودای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
(نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ)..
واته: له كاتێكدا ئێمه‌ین كه رزق و رۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش كردووه له‌ژیانی دونیادا، وه پله و پایه‌ی هه‌ندێكمان به‌رزكردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا.. له‌و كاته‌دا ڕق و كینه و ئیره‌ییم له دڵی خۆم فڕێدایه ده‌ره‌وه..
به‌ڵخی ووتی: شتێكی چاكت كردووه ئه‌ی حاته‌م.. ئه‌ی ئه‌وه‌ی پێنجه‌م چییه؟..
حاته‌م ووتی: ته‌ماشام كرد خه‌ڵك دژایه‌تی یه‌كتری ده‌كه‌ن و، هه‌ر كه‌سێك براكه‌ی خۆی كردووه به دوژمن.. كاتێك گوێم له‌و ووته‌یه‌ی خوای گه‌وره بوو كه ده‌فه‌رمووێت:
(إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ)..
واته: به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه، ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.. له‌و كاته‌وه وازمهێنا له دژایه‌تی خه‌ڵك و، دژایه‌تی خۆم ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان كرده‌وه، بۆیه له ده‌ست شه‌یتان ڕزگارم بوو..
به‌ڵخی ووتی: شتێكی چاكت كردووه ئه‌ی حاته‌م.. ئه‌ی ئه‌وه‌ی كۆتایی چییه؟..
حاته‌م ووتی: ته‌ماشام كرد خه‌ڵك متمانه‌یان به شته‌كانیان هه‌یه، له پاره و ده‌سته‌ڵات و ماڵ و سه‌روه‌ت و منداڵ و بازرگانی و پیشه‌سازی و هتد..، كه ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان له‌ناوده‌چن، بۆیه پشتم به‌ست به‌و خودایه زیندووه‌ی كه نامرێت..
بۆیه خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئایا كه ئه‌و شه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌ت زانی، تامی تامه‌زرۆیی بۆ به‌هه‌شت ده‌كه‌یت؟!!..
ئایا ئێستا چ شتێك خۆشه‌ویستی تۆیه، كه له گه‌ڵت بێته ناو گۆڕه‌كه‌ت؟!!..
ئایا ئێستا له جیاتی خه‌ڵك، دژایه‌تی خۆت ئاراسته‌ی شه‌یتان كردووه؟!!..
بۆیه ئێستا بیركردنه‌وه‌ی خۆت بگۆڕه، با هه‌موو كرده‌وه‌كانیشت بۆ خودا بێت.. چونكه به قووڵبوونه‌وه له‌و ده‌لاله‌ته جوانانه، تامه‌زرۆییت بۆ به‌هه‌شت ده‌تخرۆشێنێت.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق