دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (به كاتی هه‌رێمی كوردستان)، یاری كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ، له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی كۆرینساینزی به‌ڕازیلی و یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوو.
یارییه‌كه ئاستێكی ته‌كتیكی به‌رزی پێوه‌دیاربوو، هه‌ردوو یانه هه‌موو تواناكانیان خستبووه‌گه‌ڕ بۆ مسۆگه‌ركردنی نازناوه‌كه، به تایبه‌ت یانه‌ی چێلسی كه به قۆناغێكی دژوار‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پێویستی به ده‌ستكه‌وتی گرینگی له‌و شێوه‌یه بوو بۆ سه‌رله‌نوێ ژیاندنه‌وه‌ی ڕۆحی تێكۆشان و نه‌به‌زین له ناخی یاریزانانییدا.
له خوله‌كی (71) دا، یانه‌ی كۆرینساینزی به‌ڕازیلی سه‌ركه‌وتوو بوو له تۆماركردنی گۆڵدا، كاتێك له هه‌لێكی گۆڵ تۆماركردنی جوان‌دا، تۆڕی یانه ئینگلیزییه‌كه‌ی شكاندا و بزمارێكی تری له تابوتی نائومێدی هه‌وادارانی یانه‌كه دا.
یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه (1ـ0) كۆتاییهات و، یانه‌ی كۆرینساینزی به‌ڕازیلی نازناوی پاڵه‌وانی جامی جیهانی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا، یانه ئینگلیزییه‌كه‌ش به كۆستێكی گه‌وره‌تره‌وه به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێكه‌وته‌وه.
إرسال تعليق