Ads (728x90)


توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی ئاشكرایكردووه‌، كه‌ ڕۆیشتنی سروشتی بۆ ماوەی چه‌ند كاتژمێرێك، تواناكانی داهێنان له‌ لای مرۆڤ به‌هێزتر ده‌كات.
توێژینه‌وه‌ تازه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕاهاتوون له‌ سه‌ر ڕۆیشتن به‌ پێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك، سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ به‌ده‌ستهێنانی (50%) له‌ خه‌مڵاندنه‌ به‌رزه‌كان له‌ بواری پێوانه‌كردنی تواناكانی ئیدراكی و داهێنان، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕانه‌هاتوون.
توێژینه‌وه‌كان له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجامدراون كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ (28) ساڵی تێپه‌ڕیكردووه‌، كه‌ دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ كرابوون.
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م موماره‌سه‌ی وه‌رزشی ڕۆیشتنی سروشتییان كردووه‌، له‌ كاتێكدا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ته‌نها له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ناوشار ڕۆیشتوون.
له‌ سه‌ره‌نجامی موتابه‌عه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی موماره‌سه‌ی وه‌رزشی ڕۆیشتنی سروشتییان كردووه‌، سه‌رنجدرا له‌وه‌ی، كه‌ ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ به‌هێزكردنی تواناكانیان له‌ داهێنان، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ناوشار ڕۆیشتوون.

إرسال تعليق