له شاری (ته‌نتا) له میسر، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی ئیعجازی عیلمی له قیرائات و زاراوه‌كانی قوڕئانی پیرۆز به‌ڕێوه‌چوو.
كۆنگره‌كه له لایه‌ن شێخی ئه‌زهه‌ر (دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌ییب) كرایه‌وه، كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆگرتووه، گرینگ‌ترینیان ته‌وه‌ری یه‌كه‌مه، كه تیشك ده‌خاته سه‌ر (ئیعجازی عیلمی له قیرائات و زاراوه‌كانی قوڕئان له: فه‌له‌كناسی، پزیشكایه‌تی، ڕووهكناسی، دهریاناسی، زه‌ویناسی).
ته‌وه‌ری دووه‌میش تاوتوێی (ئیعجاز له ته‌شریع) ده‌كات، ته‌وه‌ری سێیه‌میش ئاڵوگۆڕی بیروڕا و بۆچوونه‌كان ده‌كرێت له سه‌ر بابه‌تی (ووردبینی زاراوه قوڕئانییه‌كان له ئیعجازی قوڕئانییدا)، ته‌وه‌ری چواره‌میش بابه‌تی (ووردبینی زاراوه قوڕئانییه‌كان له لایه‌نه مه‌عریفییه جیاوازه‌كان) له‌خۆده‌گرێت.
شایه‌نی باسه كۆنگره‌كه به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌شت ووڵات به‌ڕێووه‌چوو، له ڕاسپاردهكانیشیدا بڕیاردراوه، كه هه‌ردوو ساڵ جارێك، كۆنگره ببه‌سترێت.

إرسال تعليق