خودای په‌روه‌ردگار له ئایه‌تی (69) له سوڕه‌تی (طه) ده‌رباره‌ی چیرۆكی حه‌زره‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (سڵاوی خوای له سه‌ربێت) و ساحیره‌كانی فیرعه‌ون ده‌فه‌رمووێت: وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى، واته: ئه‌ی مو‌سا، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی راستتدایه (واته عه‌ساكه‌ت) فڕێی بده، هه‌رچی ئه‌وانه كردوویانه له سیحر، ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات، چونكه بێگومان ئه‌وه‌ی كردوویانه، ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی جادووگه‌رانه‌یه، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر كوێ بچێت و هه‌رچی بكات سه‌ركه‌وتوو نابێت.
به‌ڵێ خودای گه‌وره هه‌موومانی له مایه‌پووچی سیحر و ساحیران دڵنیاكردۆته‌وه، بۆیه سه‌یر نییه به به‌ڵگه‌ی بینینی ڕوون ئاشكراوه ببینین، كه چۆن گومڕایی ساحیره‌كان چه‌شنی ڕكابه‌ره شكستخواردووه‌كانی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر (سڵاوی خوای له سه‌ربێت) ده‌رده‌كه‌وێت. له‌وباره‌یه‌وه، له كاتی نمایشێكی ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌وخۆدا، سیحری ساحیرێكی ئه‌مریكی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و، سه‌ری ساحیره‌كه ده‌سووتێنێت، ساحیره‌كه‌ش پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه هێڕشێكی تاوانبارانه‌ی له دژدا ئه‌نجامداوه.
(واین هۆتشین) سه‌رگه‌رمی نمایشكردنی بڕگه‌یه‌كی سیحری بوو له پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی ده‌رباره‌ی به (سیحر) له كه‌ناڵی (دیسكفری) له كۆماری (دۆمنیكان)، له‌و ده‌مه‌دا، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ماده‌یه‌كی شل (كه گڕده‌گرێت) به ئاراسته‌ی سه‌ری ساحیره‌كه فڕێ‌دا و بووه هۆی گڕگرتن و سووتانی سه‌ر و مل و ده‌ستی ڕاستیی به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار.
ڕۆژنامه‌ی (جه‌زیره) بڵاویكردۆته‌وه، كه تیمی یاریده‌ده‌ری ساحیره‌كه، خێرا فریای كه‌وتوون و توانیویانه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام ساحیره‌كه سه‌ر و مل و ده‌ستی ڕاستی سووتاون و به‌هۆی سه‌ختی سووتانه‌كه‌شی، گوێزراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له لێدوانێكیدا كه له سه‌ر پێگه‌ی خۆی له سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاویكردۆته‌وه، ساحیره‌كه ڕایگه‌یاند، هه‌ست به ئازارێكی زۆر ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چم، نه‌مده‌زانی پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌كه كارێكی له‌و شێوه‌یه ئه‌نجامده‌دات، ئه‌وه په‌لامارێكی تاوانكارانه‌یه!!، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وت، له ماوه‌كانی داهاتوو زانیاری زیاترتان بۆ بڵاوده‌كه‌مه‌وه له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه.
بۆ بینینی ڤیدیۆی ئه‌و ڕووداوه، كلیك له سه‌ر ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
إرسال تعليق