Ads (728x90)


ئاژانسی (میهر) ی ئێرانی ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مانی ئێران، بڕیای قه‌ده‌غه‌كردنی فڕۆكه‌كانی داوه‌ له‌ كاتی بانگداندا.
ئاژانسه‌كه‌ وته‌ی (علی طاهری) قسه‌كه‌ری لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ په‌رله‌مانی ئێرانی گواستۆته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت: به‌ گوێره‌ی ڕێنمایی نوێ، فڕینی فڕۆكه‌كان له‌ كاتی بانگداندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی نوێژی به‌یانییدا.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، (حمید رضا بهلوانی) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی ئێرانی ده‌ڵێت: له‌ پاش (30) خوله‌ك له‌ بانگی به‌یانی، ڕێگه‌ به‌ فڕۆكه‌كان ده‌درێت به‌ڕێبكه‌ون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنشینان بتوانن ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن. 

إرسال تعليق