هه‌موومان له كاتی مردنی كه‌سێكدا ده‌ڵێین "إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون"، به‌ڵام زۆربه‌مان هۆكاری گوتنی ئه‌وه نازانین، بۆیه زۆر گرینگه له مانا و ده‌لاله‌ت و ڕه‌هه‌نده‌كانی"إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون" تێبگه‌ین.
(فضیل بن عیاض) به پیاوێكی ووت: ته‌مه‌نت گه‌یشتۆته چه‌ند ساڵ؟..
پیاوه‌كه ووتی: ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته (60) شه‌ست ساڵ..
(فضیل بن عیاض) پێی‌ووت: تۆ (60) شه‌ست ساڵ ده‌بێت به‌ره‌و لای خودا ده‌ڕۆی و، نزیكه پێیبگه‌یت..
پیاوه‌كه ووتی: ئه‌ی باوكی عه‌لی، "إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون"..
(فضیل بن عیاض) پێی‌ووت: ده‌زانی چی ده‌ڵێیت؟..
پیاوه‌كه ووتی: ووتم "إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون"..
(فضیل بن عیاض) پێی‌ووت: ده‌زانی مانای ئه‌وه چییه؟..
پیاوه‌كه ووتی: ئه‌ی باوكی عه‌لی، تۆ ماناكهمان پێ بڵێ..
(فضیل بن عیاض) پێی‌ووت: كاتێك ده‌ڵێی (إنّا لله)، ئه‌وا تۆ ده‌ڵێی من به‌نده‌ی خودام، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای ئه‌و.. بۆیه هه‌ر یه‌كێك زانی ئه‌و به‌نده‌ی خودایه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و، با بزانێت كه ئه‌و ڕاگیراوه (موقوف)ه، هه‌ر یه‌كێكیش زانی كه ئه‌و ڕاگیراوه (موقوف)ه، با بزانێت كه ئه‌و به‌رپرسیاره، هه‌ر یه‌كێكیش زانی كه ئه‌و به‌رپرسیاره، با وه‌ڵامێك بۆ پرسیاره‌كه ئاماده بكات كه خودای په‌روه‌ردگار ئاراسته‌ی ده‌كات..
پیاوه‌كه ووتی: ئه‌وجا چاره چییه؟..
(فضیل بن عیاض) پێی‌ووت: ئاسانه!!..
پیاوه‌كه ووتی: ئه‌و چاره‌یه چییه؟..
(فضیل بن عیاض) پێی‌ووت: ئه‌و ماوه‌یەی له ته‌مه‌نتدا ماوه، چاكه‌ی تێدا بكه، خودا‌ش له گوناهه‌كانی ڕابردوو و داهاتووت خۆش ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی داهاتووتدا خراپه بكه‌ی، خودای گه‌وره حیسابی گوناهه‌كانی ڕابردوو و داهاتووت له گه‌ڵ ده‌كات..

ئامادەکردنی/ مەلا ئاراس ڕواندوزی
إرسال تعليق