ئافره‌ت بوونه‌وه‌رێكی جیاوازه، كه تێگه‌یشتن لێی تا ڕاده‌یه‌ك زه‌حمه‌ته، بۆیه پێویسته له سه‌ر پیاو بۆ تێگه‌یشتن له ژن، په‌نا بباته به‌ر دۆست و براده‌رانی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاوێژیان پێبكات ده‌رباره‌ی ناسینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژن، له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه بۆ (10) خاڵ ده‌ده‌ین، كه زۆر گرنگه پیاو بۆ تێگه‌یشتن له ژن، به‌ردیده‌یان بگرێت و، له‌وێوه مامه‌ڵه‌ی تەندروستانەی له گه‌ڵ بكات، هەمدیس ئەو مافانەشی بۆ دابین بکات، کە بە گوێرەی شەرعی خودا دەکەونە ئەستۆ و سەرشانی.
1. ژن پێیخۆشه وا هه‌ست بكات كه ئافره‌تێكی تایبه‌ته، به‌وه‌ی كاتێك خه‌فه‌تباره، پیاوه‌كه‌ی هاوسۆزی بۆ ده‌رببڕێت و میهره‌بانی پێشكه‌ش بكات.
2. ژن پێیخۆشه پیاوه‌كه‌ی گوێی لێبگرێت و ڕێز له بۆچوونه‌كانی بگرێت، به‌و واتایه نا، كه هه‌رچی ژن ده‌یڵێ، پیاوه‌كه‌ش ڕازی بێت، به‌ڵكو گرینگ گوێگرتنه لێی، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی، كه ژن ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێت، چیرۆكه یان پێشنیاره یان سكاڵا هتد.
3. ژن پێیخۆشه هه‌میشه گوێبیستی ڕاستی بێت له پیاوه‌كه‌ی، به‌و مانایه‌ی كه ئافره‌ت ده‌یه‌وێت پیاوه‌كه‌ی له هه‌موو شتێك‌دا ڕاشكاوانه بێت له گه‌ڵییدا.
4. ژن پێیخۆشه پیاوه‌كه‌ی یارمه‌تی بدات له كاره‌كانی ماڵه‌وه و چاودێریكردنی منداڵ، چونكه تواناكانی ئافره‌ت به‌وه زیاد ده‌بن و، وا هه‌ست ده‌كات كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕێزی بۆ داده‌نێت.
5. ئافره‌ت زۆر هه‌ستیاره بۆ ڕه‌خنه‌گرتن، به‌وه‌ی ده‌بێت پیاو له ده‌ربڕینی سكاڵاكانییدا، ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتوو بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كار نه‌كاته سه‌ر هه‌ستیارییه‌كه‌ی.
6. عه‌قڵی ژن پێویستی به ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌یه تا له شوێنه‌واره‌كانی ناكۆكی پێشوو ڕزگاری ده‌بێت، چونكه ژن به ئاسانی دڵڕه‌قی و ناكۆكی بیر ناچێته‌وه، بۆیه گرینگه پیاو هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ئه‌و خاڵه بكات.
7. ئافره‌ت ئه‌و پیاوه‌ی خۆشده‌وێت كه وورده‌كاری ژیانی خۆی بۆ ده‌دركێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه نا تا ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت و زاڵ بێت به سه‌ریدا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت هه‌ست به په‌یستبوونی به‌هێزی خۆی بكات به مێرده‌كه‌ی.
8. ئافره‌ت حه‌ز به‌وه ناكات پیاوه‌كه‌ی به‌رده‌وام ئامۆژگاری بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له بیركردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌كانییدا، هه‌ست به بوونی پاڵپشتێك بكات، كه پیاوه‌كه‌یه‌تی و، خوازیاره به هاریكاری مێرده‌كه‌ی، هه‌نگاو بنێت و هه‌ڵوێست بنوێنێت.
9. كاتێك كێشه و ناكۆكییه‌ك هه‌یه، ئافره‌ت پێیخۆشه قسه‌ی له سه‌ر بكات، چونكه ئه‌وه‌یان ده‌لاله‌ته له نزیكی ئه‌و له مێرده‌كه‌ی، كه له‌و خاڵه‌دا دژێتییه‌ك هه‌یه له گه‌ڵ سروشتی پیاو كه هه‌میشه حه‌ز به زوو كۆتاییهێنان به كێشه و ناكۆكییه‌كان ده‌كات.
10. ژن پێیخۆشه كاتێك قسه ده‌كات پیاوه‌كه‌ی ته‌ماشای بكات، چونكه ئه‌وه‌یان به لای ژنه‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه پیاوه‌كه‌ی گوێی لێده‌گرێت و بایه‌خی پێده‌دات.

إرسال تعليق