Ads (728x90)

جۆبز
(ستیڤن جۆبز) ئه‌و داهێنه‌ر و پیاوه‌ خاوه‌نكاره‌ ناسراو و به‌ناوبانگه‌یه‌، كه‌ ده‌ستباڵایی خۆی له‌ پێشخستنی بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مدا نه‌خشاند.

ئه‌و زۆر بلیمه‌ت بوو له‌ داهێناندا، ده‌ستكه‌وته‌ ده‌گمه‌نه‌كانی گه‌واهیده‌ری ده‌ستڕه‌نگینی ئه‌ون له‌ خزمه‌تكردن به‌ تێكڕای مرۆڤایه‌تی له‌و كایه‌ گرینگه‌ی ژیاندا، كه‌م كه‌س هه‌یه‌ (ستیڤن جۆبز) دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای زه‌به‌لاحی (ئه‌پڵ) نه‌ناسێت، كه‌ ساڵی پار كۆچی دوایی كرد، به‌مه‌ش مرۆڤایه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستچوو، كه‌ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یان زۆر ئه‌سته‌مه‌.


بلیمه‌تی (ستیڤن جۆبز) له‌ بیركردنه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ژیانیشدا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌، له‌وباره‌یه‌ له‌ یه‌كێك له‌ قسه‌كانییدا، ئاماژه‌ به‌ هزر و تێڕوانینه‌ جوانه‌كه‌ی بۆ ژیان ده‌كات، كه‌ زۆر سوور بووه‌ له‌ سه‌ر گرینگیدان به‌ ژیان و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری تێیدا، كه‌ ئه‌مه‌ش خواستێكی خوداییه‌ و ده‌بێت ئێمه‌ له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ داهاتوومان بنێین.


ئه‌و له‌و قسه‌كردنه‌یدا ده‌ڵێت: 
هه‌موو به‌یانیان له‌ به‌رده‌م ئاوێنه‌ ده‌وه‌ستم و ته‌ماشای خۆم ده‌كه‌م و پرسیار له‌ خۆم ده‌كه‌م..
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ دوا ڕۆژم بێت له‌ ژیانمدا، ئایا به‌ كرده‌یی هه‌ڵده‌ستم به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و شته‌ی ده‌مه‌وێت ئه‌وڕۆكه‌ ئه‌نجامی بده‌م؟.
ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ڕۆژێكی له‌سه‌ریه‌ك وه‌ڵامه‌كه‌م (نا) بێت، ئه‌وه‌ شتێك هه‌یه‌ كه‌ پێویستم به‌وه‌ هه‌یه‌ بیگۆڕم.

إرسال تعليق