Ads (728x90)

پیاوێكی موسڵمان كه‌ پیشه‌ی ڕاوێژكاری خاوه‌نكاره‌ به‌ناوی (محمد علی) ته‌مه‌ن (54) ساڵ، به‌هۆی هه‌ڵواسینی تابلۆیه‌ك له‌ ڕووكاری ماڵه‌كه‌ی كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌ "لا إله إلا الله محمد رسول الله"، ڕووبه‌ڕووی جه‌نگێك ده‌بێته‌وه‌ له‌ دادگا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پلاندانانی شاری (نیو بۆڕت) له‌ باشوری (وێڵز).
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵواسینی تابلۆكه‌ به‌ ڕێكلامێكی بازرگانی داده‌نێت له‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبووندا، كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ مۆڵه‌تی ڕێپێدان هه‌یه‌.
لای خۆشییه‌وه‌ (محمد علی) وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به‌وه‌ داوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ڵواسینی تابلۆكه‌، ته‌نها هێمایه‌كی ئایینیه‌ و به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ ماڵه‌كه‌یەوە.
(محمد علی) به‌ دادگای ڕاگه‌یاندووه‌، ڕه‌نگی نووسینی سه‌ر تابلۆكه‌م سه‌وز كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌، ئێستاش داوایكردووه‌ تابلۆكه‌ ڕووناك بكرێته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ وا بڕیاره‌ له‌ (15) ی مانگی داهاتوو ئه‌و جه‌نگه‌ یاساییه‌ كۆتایی پێبێت.

إرسال تعليق