كۆمپانیای (گۆگڵ) ی ئه‌مریكی، كه به زه‌به‌لاحی بزوێنه‌ره‌كانی گه‌ڕان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ناسراوه، شێوازێكی نوێ بۆ بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كان تاقیده‌كاته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه به‌كارهێنه‌ران پێویستیان به وشه‌ی نهێنی نابێت.
كۆمپانیاكه كارتێكی كۆدكراو (بطاقة مشفرة) تاقیده‌كاته‌وه به ناوی (Yubikey)، كه له‌ڕێی ڕێڕه‌وی (usb) ده‌گه‌یه‌ندرێته ئامێری كۆمپیۆته‌ر و، هاوشێوه‌ی كارتی دڵنیایی یان كلیلی ماڵه‌وه كارده‌كات.
وێڕای ئه‌وه‌ی (گۆگڵ) گۆڕانكاری زۆری له براوسه‌ره‌كه‌ی (كڕۆم) ئه‌نجامداوه بۆ پشتگیریكردن له ته‌كنه‌لۆژیا تازه‌كه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه، پێویستی به دابه‌زاندنی پڕۆگرام نییه، چونكه ده‌تواندرێت ئه‌و كارته به یه‌ك كلیك تۆمار بكرێت.
كۆمپانیای (گۆگڵ) پێیوایه ئه‌و كارته، به شێوه‌یه‌كی گه‌وره سنوور داده‌نێت له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌ته‌كانی هاككردنی ئه‌كاونته‌كانی به‌كارهێنه‌ران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌وشه بۆ ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه، ئه‌گه‌ره‌كانی له‌ده‌ستدانییه‌تی به‌هۆی بزربوون و دزینه‌وه.
بڕیار وایه توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیا تازه‌كه له گۆڤاری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (ئای ئی ئی ئی سیكیوریتی ئاند برایفاسی) له كۆتایی ئه‌م مانگه بڵاوبكرێته‌وه.

إرسال تعليق