Ads (728x90)

زۆر له‌ گه‌نجه‌ كوڕ و كچه‌كانمان به‌بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مۆدێلاتدا ده‌ڕۆن، له‌ كاتێكدا پێویسته‌ مه‌ترسی و زیانه‌كانی مۆدێلاتیش له‌به‌رچاوبگرن.
له‌ ئێستادا له‌به‌ركردنی پانتۆڵی ته‌سك و له‌ پێ كردنی پێڵاوی پاژنه‌ بڵند و هتد...، بوونه‌ته‌ مۆدێلێكی دیار، له‌ كاتێكدا مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كه‌ن.
به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی (العربیة نت)، پسپۆڕان زه‌نگی مه‌ترسیان لێداوه‌ و هۆشداریان داوه‌ له‌وه‌ی، كه‌ له‌به‌ركردنی پانتۆڵی ته‌سك به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی ئازار له‌ ڕانه‌كاندا و له‌ده‌ستدانی ده‌ماره‌كانی هه‌ردوو پێ.
شاره‌زایان ئاماژه‌یانداوه‌ به‌ مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌ سڕبوونی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو پێیه‌كان، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ خوێن به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو ناگاته‌ ئه‌و شوێنه‌.
وێڕای ئه‌وه‌ش، پانتۆڵی ته‌سك ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئازار له‌ سك و هه‌رس نه‌كردنی خواردن، ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌ تووشبوون به‌ گه‌ده‌ سووتانه‌وه‌ و جه‌ڵته‌ی دڵ و گرفته‌كانی میزه‌ڕۆ.
بۆیه‌ پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن، كه‌ پانتۆڵی دروستكراو له‌ قوماشی (مه‌تاتی) له‌به‌ر بكرێت و قه‌باره‌یكی گونجاو دیاریبكرێت كه‌ فراوانی تێدا بێت.

إرسال تعليق