ئه‌وه ساڵی (2012) ته‌واو بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی دونیا تێكبچێت و ژیان كۆتایی پێبێت!، ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی باسده‌كرا ڕوویبدابا، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌بوو تۆزقاڵێك ڕۆشنایی له ساڵی (2013) دا ببینین، به‌ڵام ده‌ركه‌وت، كه به هۆی ئه‌و ده‌نگۆ و درۆ زهبهلاحانهوه، كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكیان دووچاری سه‌رقاڵی و دڵه‌ڕاوكێ كردووە، چۆن ئه‌و ژیانه جوانه‌مان له به‌رچاو قێزه‌ون بووه!.
وه‌كو هه‌ستكردنیش به هه‌قیقه‌تی حاڵ، بێگومان نابێت ده‌ستبه‌رداری خاوه‌ندارێتی وورد و درشتی كار و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانمان بین له ساڵی ڕابردوودا كه به (ساڵی كۆن) ناوزه‌د ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه‌مان بۆ یه‌كلایی بوویته‌وه، كه به ته‌ئكید حیسابێكی زۆر وورد و سه‌خت چاوه‌ڕێمانه (خوا په‌نامان بدات)، خۆ ئه‌گه‌ر میهره‌بانی خودای په‌روه‌ردگارمان نه‌بوایه و، به زوویی حیسابمان له گه‌ڵ بكرابایه، له‌وانه‌یه بۆ چاوتروكانێكیش ساڵی نوێمان نه‌بینیبایه، كه پێویسته له‌و سۆنگه‌یه‌وه، پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ هه‌موو شتێكی ساڵی ڕابردوومان بكه‌ین و، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، له گه‌ڵ ساڵێكی تازه ژیان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه.
به‌ڵام جێگه‌ی خه‌فه‌تێكی زۆر قووڵه، كه خه‌ڵكێكی زۆر له موسڵمانان له جیهانی ئیسلامییدا، بێباكانه ئه‌و خاڵه ستراتیژییه‌ی ژیانیان پشتگوێ ده‌خه‌ن و، ساڵان ئاسا به پشتگوێخستنی ساڵه كۆنه‌كه، ده‌چنه نێو ده‌سپێكی ساڵێكی نوێوه، وه‌كو چۆن جێگه‌ی ئه‌سه‌فێكی زۆر قووڵیشه، كه خه‌ڵك به تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نێكی پڕاوپڕ له تاوان دڵخۆشن و هه‌ڵده‌په‌ڕن، له وه‌ختێكدا ده‌بوو بگرین و دابمێنن بۆ ڕۆیشتنی ساته به نرخه لهكیسچووهكانی ساڵێكی دوورودرێژ!!.
ئه‌ی غه‌فڵه‌تی له‌وه كوشنده‌تر هه‌یه، كه له زۆربه‌ی گه‌وره شاره‌كان له ووڵاته ئیسلامییه‌كاندا، به به‌هه‌ده‌ردانی ده‌یان ملیۆن دۆلار له ئاهه‌نگگێڕان و سازدانی شهوهئاههنگهكاندا، پێشوازی له هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی تازه ده‌كه‌ن!، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا، كه له چه‌ند گه‌وره شارێكی چه‌ند ووڵاتێكی ئیسلامی تردا (شاره‌كانی سوریا به نموونه)، به به‌خشینی ملیۆنان دڵۆپی خوێنی شه‌هیدان، پێشوازی له سه‌ری ساڵی تازه ده‌كه‌ن!، جا تۆ بڵێی له چ سهرهساڵێكی تازه‌دا موسڵمانان و خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاتانه یه‌كبگرن و به یه‌كڕه‌نگ بچنه ناو ساڵێكی تازه‌وه؟!!.
به ڕاستی ئه‌وه‌ی له شهوهئاههنگهكانی سه‌ری ساڵدا ده‌گوزه‌رێت، مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆر بێزاركه‌ره، هه‌رگیزیش یه‌كبوون و یه‌كده‌ستی مرۆڤایه‌تی به‌و شێوه‌یه نابێت، نیشاندانی به‌ها به‌رزه‌كانیش به‌و جۆره نابێت!!، وه‌كو چۆن موسڵمانێتی ئاوه‌ها نابێت و جیهانی ئیسلامیش نابێت به‌و ڕه‌نگه ببیندرێت!!!.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق