چیرۆکی جووتیارێکی چینی، تەمەن ٤٨ ساڵ، بووە سەردێڕی ڕۆژنامە و پێگە ئەلیکتڕۆنییەکانی چین لەو ماوەیەدا، کە لەو کاتەی منداڵ بووە هەردوو باسکی لەدەستداوە، بەڵام هیممەتبەرزی و هیوای بە ژیان لەدەستنەداوە، وەک پێگەی "شانگهایست"ـی چینی باسیکردووە.
"تشن زینگوین" تەمەن ٤٨ ساڵ، دانیشتووی گوندی "تۆنگشین" لە هەرێمی "فینگدۆ"ـی چینی، لەو کاتەی تەمەنی ٧ ساڵان بووە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە هەردوو باسکی لەدەستداوە، بەڵام سەرەڕای ئەوە هەموو تواناکانی خۆی وەگەڕخستووە لە پێناو خۆژیاندن و دابینکردنی بژێوی دایکە پەککەوتووەکەی، کە لەناو جێگەدا کەوتووە.
ئەو پیاوە زۆربەی کارەکان بە دەستی خۆی دەکات، لەوانەش جووتیاری و چێشتلێنان و بەخێوکردنی مەڕوماڵات و خزمەتکردنی دایکی.
پێگەی "شانگهایست" باسی ئەوەیکردووە، کە "تشن زینگوین" کوڕی بچووکی خێزانێکە، کە لە شەش کەس پێکهاتووە، کە دواهەمینیان لە ساڵی ٢٠١٤ـدا ماڵی جێهێشتووە، بۆیە ئەو بە تەنیا لەگەڵ دایکی ماوەتەوە، تەمەنی دایکیشی ٨٨ ساڵە و پێش پێنج ساڵ تووشی پەککەوتوویی بووە و لەناو جێگادا کەوتووە، بەڵام "تشن زینگوین" خزمەتی دەکات و ڕۆژانە سێ ژەم خواردنی بۆ ئامادە دەکات.
شایەنی وتنە، "تشن زینگوین" بیست سەر بزن بەخێو دەکات، کە دوای نیوەڕۆیان دەیانباتە لەوەڕگا، بە تێپەڕبوونی ساڵەکانیش فێری ئەوە بووە پێیەکانی بەکاربهێنێت بۆ شووشتنەوە و کەرتکردنی کەرەستەکانی خواردن و چێشتلێنان، ئێستاش هیچ سەختییەک نابینێت لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیدا.

إرسال تعليق