Ads (728x90)

كۆلیژی یاسا له‌ زانكۆی هارفاردی ئه‌مریكی هه‌ڵسا به‌ دانانی ئایه‌تی (153) له‌ سوڕه‌تی (النسا‌ء) له‌ ده‌روازه‌ی كۆلیژ.
كۆلیژه‌كه‌ پاساوی دانانی ئه‌و ئایه‌ته‌ی به‌وه‌ هێنایه‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌، به‌ گه‌وره‌ترین ده‌سته‌واژه‌ داده‌نرێت كه‌ گوزارشت له‌ ماناكانی دادپه‌روه‌ری بكات وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ هه‌بێت.


ئایه‌ته‌كه‌ش بریتییه‌ له‌:


“يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَى أَنْ تَعْدِلُوا وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا”.
واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، هه‌میشه‌ راگری دادوه‌ری بن‏ و شایه‌تیی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تیه‌كه‌شتان زیانی بۆ خۆتان‏ و دایك‏ و باوكتان یان خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌وانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندبێت یان هه‌ژار، خوا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان چاكتر ده‌زانێت له‌ ئێوه‌ (واته‌ به‌ته‌ماعی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ دادپه‌روه‌ری لامه‌ده‌ن و به‌هۆی نه‌داریی‏ و به‌زه‌یی بێ‌ جێ‌ له‌ حه‌ق لامه‌ده‌ن)، نه‌كه‌ن شوێن ئاره‌زووی نه‌فس بكه‌ون و له‌ دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێچ لێ بده‌ن (زمان بگۆرن) و شایه‌تی ناحه‌ق بده‌ن، یان پشت هه‌ڵكه‌ن، ئه‌وه‌ چاك بزانن، کە خوا ئاگاداره‌ به‌ كارو كرده‌وه‌تان.

إرسال تعليق