Ads (728x90)

هاوسەرێتی
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ئاشكرایكردووه‌، كه‌ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی چوونه‌ته‌ ناو قۆناغی هاوسرگیرییه‌وه‌، كاتێكی زیاتر له‌ ژیاندا ده‌مێننه‌وه‌ و ته‌مه‌ندرێژترن، به‌ به‌راورد به‌و ژن و پیاوانه‌ی نه‌چوونه‌ته‌ ناو قۆناغی هاوسه‌رێتییه‌وه‌.
توێژه‌ران ئاماژه‌یانكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نن و هاوسه‌ر یان هاوبه‌شی ژیانیان نییه‌، زیاتر له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی مردنن، به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ژیانێكی سه‌قامگیر له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ر و هاوبه‌شه‌كانی ژیانیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
به‌ گوێره‌ی  ڕۆژنامه‌ی (ته‌لیگراف) ی به‌ڕیتانی له‌ ژماره‌ی ڕۆژی (12 / 1 / 2013) دا، کە ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ تازه‌یه‌ی ڕوونكردۆته‌وه‌، ئاماژە بەوەدراوە، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌رگیز ژنیان نه‌هێناوه‌ یان ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌ بارێكی ناسه‌قامگیردا بوونه‌ له‌ گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی ژیانیان، ئه‌وانه‌ دوو هێنده‌ زیاتر له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی مردنن، به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی سه‌قامگیر و به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ر و هاوبه‌شه‌كانی ژیانیان.
توێژه‌ران هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، كه‌ پاڵپشتی عاتیفی له‌ نێوان هاوسه‌ران، به‌ فاكته‌رێكی گرینگ داده‌نرێت بۆ یارمه‌تیدانیان له‌ درێژه‌دان به‌ ژیان تا ته‌مه‌نی پیری.
شایه‌نی باسه‌، له‌ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشوودا ئاماژه‌دراوه‌ به‌وه‌ی، كه‌ هاوسه‌رگیری و په‌یوه‌ندییه‌ هاوسه‌رێتییه‌ ماوه‌درێژه‌كان، یارمه‌تیده‌رن بۆ باشتركردنی تواناكانی مرۆڤ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌ گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌ ماندووبوون و ته‌نگه‌ژه‌ ده‌روونییه‌كان.

إرسال تعليق