به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه توێژه‌ره به‌ریتانییه‌كان ئه‌نجامییانداوه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ڕیژه‌یه‌كی كه‌من له زیره‌كی، خۆشبه‌ختییان كه‌متره به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وان زیره‌كترن.
توێژه‌ران له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، كه (6,870) كه‌سی گرته‌وه، گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، كه دابه‌زینی ڕێژه‌ی زیره‌كی، زۆرجار له گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له داهات و ته‌ندروستی جووت ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه ئه‌وان كه‌متر خۆشبه‌خت بن.
توێژه‌ره‌كان، كه له زانكۆی له‌نده‌ن كارده‌كه‌ن، هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی شیكارێك بۆ داتاگه‌لێك، كه له ئاماری (مۆربێتی) بۆ پزیشكێتی ده‌روونی گه‌وران كۆكرابۆوه له به‌ریتانیا.
له‌و پرسیارانه‌ی كه ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كران، كه لێكۆڵینه‌وه‌كه شمولی كردبوون، ئه‌وه‌بوو، هه‌موو فاكته‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگره، چۆن وه‌سفی خۆت ده‌كه‌ی له ڕۆژگاری ڕابردوودا: ئایا تۆ زۆر به‌خته‌وه‌ری، یان تا ڕاده‌یه‌ك به‌خته‌وه‌ری، یان به‌خته‌وه‌ر نیت؟، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه، ئاستی زیره‌كی له قسه‌كردنیشی ده‌گرته‌وه بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه.
ئاكامی ڕاپرسییه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو، ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره له‌وانه‌ی كه‌وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو، كه ووتیان له‌وپه‌ڕی به‌خته‌وه‌ریداین، ڕێژه‌ی زیره‌كییان له نێوان (120-129) بوو، واته به ڕێژه‌یه‌ك كه (43%) ده‌گه‌یه‌نێت.
له به‌رامبه‌ریشدا، ئاكامی ڕاپرسییه‌كه ئه‌وه‌بوو، ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره له‌وانه‌ی كه وه‌ڵامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو، كه ووتیان به‌خته‌وه‌ر نین، ڕێژه‌ی زیره‌كییان له نێوان (70-79) بوو، واته به ڕێژه‌یه‌ك كه (12%) ده‌گه‌یه‌نێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ڕیژه‌یه‌كی كه‌من له زیره‌كی، له‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه شمولی كردوون، به ده‌ست ئاستێكی نزم له داهات و ته‌ندروستی ده‌یانناڵاند، هه‌روه‌ك پێویستیان به هاوكاری هه‌بوو له چالاكییه‌كانیان له ڕۆژدا، وه‌كو بازاڕكردن و كاره‌كانی ماڵه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، یارمه‌تیده‌ر بووه له هه‌ستكردنیان به ناكامه‌رانی.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه وایده‌بینێت، كه وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت، په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له نێوان ڕێژه‌ی به‌رزی زیره‌كی و ژیانێكی خۆش، وه تواندراوه هه‌ندێك فاكته‌ری گرینگ بدرۆزرێته‌وه، كه كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان زیره‌كی و خۆشبه‌ختی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، كه تواندراوه ئه‌و كارلێكه‌رانه ده‌ربخرێن، كه دەبنه ڕێگر له به‌رده‌م زیادبوونی هه‌ستكردن به نابه‌خته‌وه‌ری لە لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی زیره‌كییان كه‌مه.

إرسال تعليق