ده‌ركه‌وت هێشتا گه‌مه ترسناكه‌كه ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكه ئه‌وجاره‌یان به شێوه‌یه‌كی قێزه‌ونتر، له ئه‌مریكا فیلمێك كه پڕاوپڕه له درۆ، له سه‌ر كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان موحوممه‌د (دخ) به‌رهه‌مهێنرا و نمایشكرا، ئه‌و بێڕێزیكردنه ڕاشكاوانه‌یه به هه‌ستی موسڵمانان، ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر پاكێتی ژیانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پیرۆزییه‌كانی ئیسلام، كه هیچ پاساوێكی لۆژیكی به‌دیناكرێت له ورووژاندنی هه‌ڵوێستێكی خه‌ته‌رناكی له‌و چه‌شنه‌یه، به تایبه‌ت كه هه‌موو لایه‌كمان، پێویستمان به‌وپه‌ڕی كۆششكردن هه‌یه له پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ژیاندنه‌وه‌ی ڕۆحی پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی نێوان ئایینه‌كان، لێ وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، له بری به‌دیهێنانی ئه‌و خواسته گه‌وره‌یه، كه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر چاره‌نووسسازه و، سه‌قامگیری سه‌رتاسه‌ری جیهانی پێبه‌ستراوه‌ته‌وه، ده‌ستێكی به‌هێزی تێكده‌ر هه‌یه، كه ئاره‌زووی هه‌ره‌سپێهێنانی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاشتییانه و ته‌باییانه‌ی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئامانجییه‌تی به هه‌موو هێزێكه‌وه، وه به شێوه‌یه‌كی مه‌نهه‌جییانه‌وه، كار بۆ خوڵقاندنی گرژی و شڵه‌ژان و لێكترازان بكات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته نابه‌جێیه تازه‌یه، شڵه‌ژانێكی مه‌ترسیداری له جیهانی ئیسلامی لێكه‌وته‌وه و، هه‌ڵوێستگه‌لێكی جیاوازی به‌دواداهات، ته‌نانه‌ت له زۆر شوێندا، بۆ نموونه له لیبیا و میسر و تونس، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی، كه باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا په‌لامار بدرێن و، له شاری به‌نغازی لیبیاش، باڵیۆزی ئه‌مریكا بكوژرێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای هۆشداریدان له هێڕشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌موو شوێنێكی جیهان، بۆیه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، پێموایه گرژییه‌كان پتر په‌ره‌ده‌ستێنن و، كاردانه‌وه‌كانیش زۆر زیاتر ده‌بن، به‌ڵكه ده‌بێت ئه‌مریكا تا زه‌مه‌نێكی دوورودرێژ، باجی زۆر قوڕسی ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه بدات، چونكه ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مینجار نییه به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و شوێنكه‌وتووانی ڕێبازه‌كه‌ی بكرێت، به‌ڵكه وه‌كو ئاشكرا بوو، ئه‌وه درێژه‌كێشانی سیناریۆیه‌كی زۆر زۆر ترسناكه، كه پێشبینی دواییهاتنی ناكرێت، هه‌موو ئامانجێكیش له‌و كاره ناشیرینانه، له‌باربردنی هه‌وڵه‌كانی ژیاندنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و، به پله‌ی یه‌كیش، دژایه‌تیكردنی ئایینی ئیسلامه، له هه‌قیقه‌تیشدا، په‌نابردن بۆ ئه‌و شێوازانه، له ده‌رخستنی هه‌ستی دوژمنكارانه به‌رامبه‌ر به موسڵمانان، زاده‌ی گۆڕانی هاوكێشه‌ی هێزی جه‌ماوه‌رییه له سه‌ر ئاستی جیهان به گشتی و له سه‌ر ئاستی خۆرئاوا به تایبه‌تی، كه خۆی له زیادبوونی ڕێژه‌ی موسڵمانان و دابه‌زینی ئاستی شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی تر ده‌بینێته‌وه، دروستبوونی ئه‌و هاوكێشه تازه‌یه‌ش، كه پێشڤه‌چوونی ڕه‌وتی ئیسلام و موسڵمانان له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كانی جیهانی به‌هێزتر ده‌كات، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی ئه‌وانه دروستكردووه كه خۆیان به گه‌وره و پێشڕه‌وی جیهان داده‌نێن!!.
ئه‌وه‌ی هیچ هۆشمه‌ندێك نكۆڵی له ڕاستییه‌كه‌ی ناكات ئه‌وه‌یه، كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشكه‌وتنه سروشتییه‌كانی ئیسلام، له‌ڕێی ئه‌و هه‌نگاو و هه‌ڵوێسته ناشیرینانه‌وه، هه‌موو به‌ره‌نجام و ده‌رهاویشته‌كان به قازانجی ئیسلام و موسڵمانان ته‌واو ده‌كات، هه‌ر ئه‌وانه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، كه ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ست بخه‌نه به‌رده‌م ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی هه‌قیقه‌ت، هه‌قیقه‌تیش له ئیسلامدایه، ئیسلامیش هه‌قیقه‌تێكه، كه به هیچ هه‌نگاو و هه‌ڵوێسێكی ناشیرین ناشێوێت، ئه‌وه‌ی شێواوی به سه‌ردادێت، ئه‌و سه‌رلێشێواوانه‌ن، كه به ته‌نها هه‌ڵگری په‌یامێكن پڕاوپڕ له سه‌رلێشێواویی.

إرسال تعليق