دوێنێ 19 – 9 – 2012، شه‌مه‌نده‌فه‌ری یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا (چامپیۆنس لیگ) بۆ وه‌رزی (2012/2013) به ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌كی به‌هێز و ئاگرین كه‌وته‌ڕێ، له گرینگ‌ترین و گه‌رموگوڕترین یاریدا، كه له ده‌سپێكی یارییه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی كرد، یارییه‌كه له ئاستێكی زۆر به‌رزی هونه‌ریدا بینرا، به تایبه‌ت له لایه‌ن یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه، كه بەڕابەرایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یه‌كێك له به‌هێزترین یارییان له مێژووی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه پێشكه‌شكرد، كاتێك ته‌كتیك و جێبه‌جێكردنی پلانی هونه‌ری ڕاهێنه‌ریان له جوانترین نمایشی تۆپی پێدا، پیشانی هه‌وادارانی سیحری تۆپی پێ كرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید كۆتاییهات، كاتێك توانی به ئه‌نجامی (3-2) یارییه‌كه‌ی بباتەوه، به‌مه‌ش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له كۆتاییهێنان به‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی، كه به هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له یارییه‌كانی ئه‌و دواییه‌دا، له نێو ده‌سته‌ی كارگێڕی و یاریزانان و ته‌نانه‌ت هه‌واداره‌كانیش سه‌ریهه‌ڵدابوو.

إرسال تعليق