دواجار ژنه گۆرانیبێژی (ڕاپ) ی فه‌ڕه‌نسی (دیامس)، دیواری بێده‌نگی شكاند و، موسڵمانبوون و باڵاپۆشبوونی خۆی ڕاگه‌یاند، (دیامس) ئیسلام به فریادڕه‌س ناوزه‌د ده‌كات، كاتێك چۆنییه‌تی ده‌رچوونی خۆی له (دۆزه‌خی په‌ستی) به دوورودرێژی له په‌رتووكێكدا به ناوی (ژیاننامه‌ی دیامس) باسكردووه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ 27 / 9 / 2012 بڵاوبكرێته‌وه.
شایه‌نی باسه، گۆڤاری هه‌فتانه‌ی (باری ماتش)، له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2009 دا، ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر (دیامس) بڵاوكرده‌وه، له ڕاپۆرته‌كه‌دا وێنه‌یه‌كی (دیامس) دانراوه كه به باڵاپۆشی و به هاوڕێیه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له مزگه‌وتێك دێته ده‌ره‌وه، ئه‌و وێنه‌ی (دیامس)، مشتومڕێكی زۆری له ناوه‌نده جیاوازه‌كانی فه‌ڕه‌نسا نایه‌وه، به‌و پێیه‌ی پۆشینی حیجاب له شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه، (دیامس) له ساڵی 2009 دا، ڕه‌تیكرده‌وه بڕیاری موسڵمانبوونی خۆی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا ئاشكرا بكات، ئه‌مه‌ش به هۆی له‌به‌رچاوگرتنی لێكه‌وته نێگه‌تیڤه‌كانی هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه، ئه‌و كات (دیامس) داوای لە هەوادارانی كردبوو، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانی به ناوی (أس.أو.أس).
له‌و په‌رتووكه‌دا (ژیاننامه‌ی دیامس)، دیامس کە ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی (میلانی جۆرجیادس)ه و ته‌مه‌نی (32) ساڵه و كچێكی چوار مانگه‌ی هه‌یه به ناوی (مه‌ریه‌م)، به تێروته‌سه‌لی بڕیاره‌كانی ڕوونده‌كاته‌وه، تێیدا (دیامس) باس له ڕه‌چه‌له‌كی خۆی ده‌كات، كه له خانه‌واده‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی ـ قوبڕسی له دایكبووه، ئه‌و باس له سه‌رده‌می منداڵێتی خۆی ده‌كات، كه به بێ باوك پێگه‌یشتووه، هه‌روه‌ها باس له مه‌ینه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاری خۆیشی ده‌كات، كاتێك ئه‌و مه‌ینه‌تییانه بۆ یه‌كه‌مجار پاڵیانپێوه‌ناوه بۆ هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات کە چۆن مۆزیكی (ڕاپ) ی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنه گۆرانیبێژه، كه مه‌سیحییه‌كی كاسۆلیكی بووه، باسی ئه‌وه ده‌كات، كه په‌روه‌رده‌یه‌كی ئایینی فیعلی وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و ده‌ڵێت: یه‌كه‌مجار ڕزگاربوونم له نوێژدا بینییه‌وه، ئینجا له خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز، كاتێك له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2008 دا، له كاتی گه‌شتێكییدا بۆ دوورگه‌ی (موریشیوس)، به ته‌نها بۆته موسڵمان، دواتر بڕیاریداوه ببێته باڵاپۆش و، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌لبومێكی نوێی گۆرانی و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بۆ هه‌تیووان داوه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرا بكات.

إرسال تعليق