گروپێك له هونه‌رمه‌نده جه‌زائیرییه‌كان، ده‌ستیانكرد به وێنه‌گرتنی یه‌كه‌مین دیمه‌نه‌كانی كورته فیلمی (سه‌ركه‌وتن بۆ پێغه‌مبه‌ر)، كه وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ فیلمه ئه‌مریكییەکە، كه بێڕێزی به‌رامبه‌ری پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (دخ) كردبوو.
ماوه‌ی كورته فیلمه‌كه (20) خوله‌كه، وه به شێوه‌یه‌كی كاتی ناوی (سه‌ركه‌وتن بۆ پێغه‌مبه‌ر) ی لێنراوه، کاری نووسین و داڕشتنی سیناریۆی كورته فیلمه‌كه‌ش، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زانایان و پێشه‌وایانی ئیسلام كه پسپۆڕن له شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌نجامده‌درێت.
له‌و فیلمه‌دا، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگ، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه ڕۆڵ ده‌بینن، له پێشه‌وه‌یان ئه‌كته‌ری ناسراو (حسان شرشال) و ژنه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ (نوال زعتر) و ژنه میدیاكاری ناسراو (عفیفة معلم)، كاری ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌ش، ده‌رهێنه‌ری به توانا و به‌ناوبانگ (اسماعیل یزید) پێی هه‌ڵده‌ستێت.
شایه‌نی باسه، وا بڕیاره له پاڵ زمانی عه‌ڕه‌بی، كورته فیلمه‌كه ته‌رجه‌مه‌ی سه‌ر هه‌ردوو زمانی فه‌ڕه‌نسی و ئینگلیزی بكرێت و، له پێگه‌ی (یوتیوب) له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رێت بڵاوبكرێته‌وه.
بەو ئومێدەی هونەرمەندانی کوردیش جوامێرانە بێنە مەیدان و، دەستڕەنگینی خۆیان لە کارە هونەرییەکاندا، بۆ خۆشەویستی حەزرەتی پێغەمبەر (دخ) دەربخەن.

إرسال تعليق