دوێنێ چوارشه‌ممه 5 / 9 / 2012، قوتابخانه‌یه‌كی نوێی ئه‌ڵمانی له شاری (ئۆسنابروك) له ویلایه‌تی (سكسۆنیای خواروو) له خۆرئاوای ئه‌ڵمانیا، به پێشوازیكردن له (22) قوتابی موسڵمان ومه‌سیحی و یه‌هودی، ده‌ستیكرد به ده‌وامی ڕه‌سمی خۆی.
ئه‌و قوتابخانه‌یه، وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێركردنی ئایینی تایبه‌ت به شوێنكه‌وتووانی هه‌ریه‌ك له سێ ئایینه ئاسمانییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
ووته‌بێژێك به ناوی ئه‌بره‌شییه‌ی كاسۆلیك له شاری (ئۆسنابروك) ڕایگه‌یاند، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه، فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی قوتابییه‌كانه له سه‌ر وانه‌كانی لێبوورده‌یی و ڕێزگرتن له یه‌كتری.
ئه‌و قوتابخانه‌یه، له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی فێركردنی سه‌ر به كه‌نیسه‌ی كاسۆلیك له شاری (ئۆسنابروك)، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ڕه‌وه‌ندی یه‌هودی له له شاری (ئۆسنابروك) و دوو ڕێكخراوی ئیسلامی (شورا سكسۆنیای خواروو و یه‌كێتی ئیسلامی توركی) له هه‌ردوو ویلایه‌تی سكسۆنیای خواروو و برێمه‌ن، به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت.

إرسال تعليق