ڕێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی دانیشتووانی جیهان، ئه‌وانه‌ی نه‌خوێنده‌وارن له باڵقه‌كان، به 800 ملیۆن نەخوێندەوار خه‌مڵاند، له‌و ده‌مه‌دا كه ژنان و كچان، دوو له سه‌ر سێی ئه‌و ڕێژه‌یه پێكدێنن، هاوكات ئه‌و ووڵاتانه‌ی كاریگه‌ری دووبه‌ره‌كی و ناكۆكییان به سه‌ره‌وه‌یه، زیاتر له (40%) له كۆی ژماره‌ی دانیشتووان له‌خۆده‌گرێت (ئه‌وانه‌ی له ساڵی خوێندنی بنه‌ڕه‌تییەوە نه‌چوونه‌ته خوێندنگاكان له سەر ئاستی جیهان) .
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی یونسكۆ، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی توانای خوێندنه‌وه و نووسینیان هه‌یه، له‌و ووڵاتانه‌ی جۆرێك له توندوتیژی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن، به كه‌مترین ڕێژه داده‌نرێت له سه‌ر ئاستی جیهان، به‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی و ناكۆكییه‌كان، به ڕێگرییه گه‌وره‌كان داده‌نرێن له به‌رده‌م ڕێگای به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خوێندن بۆ هه‌مووان.
له میانی ئاهه‌نگگێڕانی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، كه هاوكات بوو له گه‌ڵ ڕۆژی 8 / 9،نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیكرده‌وه له سه‌ر په‌یوه‌ندی بنه‌ڕه‌تی له نێوان نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری و له نێوان ئاشتی، ئه‌مه‌ش به ئامانجی به‌دیهێنانی ئاشتی له جیهاندا.
(سۆبارۆ ئه‌بافۆلۆری) سه‌رۆكی به‌شی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری له یونسكۆ ده‌ڵێت: به‌دیهێنانی ئاشتی و نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، وابه‌ستن به‌یه‌كه‌وه، وه ده‌توانرێت پرۆگرامه‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری بكرێنه ده‌رفه‌ت بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له جیهاندا.
(سۆبارۆ ئه‌بافۆلۆری) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ناتواندرێت ئاشتی به‌ده‌ستبهێنرێت، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت، كه لێكتێگه‌یشتن و ڕێزگرتن له یه‌كتر هه‌بێت، وه پێموایه لێبوورده‌یی و دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر، له سه‌ر كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌وه‌ستێت، ئه‌ویش هۆشیارییه، ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه، هۆشیاری له گه‌شه‌سه‌ندندایه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی پرۆگرامه‌كانی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، بەمه‌ش، بوونی ئاشتی و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام به‌هێزتر دەبێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، (ئیرینا بۆكۆڤا) به‌ڕێوبه‌ری گشتی یونسكۆ له په‌یامێكییدا به‌و بۆنه‌یه‌وه، دووپاتیكرده‌وه له‌وه‌ی، كه پرسی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری، بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، به تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا، كه دووبه‌ره‌كی و ناكۆكییەکان باڵییانكێشاوه به سه‌ر ژیانی هاوڵاتییان له زۆرێك له ووڵاتانی جیهان.

إرسال تعليق