Ads (728x90)

لە دژی چاوتێبڕینی گەورە یانەکان، بۆندی "مارکۆ ڤیراتی" نوێکرایەوە
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەی گریبەستیئەستێرەی ئیتاڵی "مارکۆ ڤیراتی" یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکە.

یانە پاریسیەکە لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، کە "مارکۆ ڤیراتی" تاکو ساڵی 2020 لە ڕیزەکانی دەمێنێتەوە، گڕێبەستی پیشووی ئەو یاریزانەش لە ساڵی 2019 کۆتایی پێدەهات.

"مارکۆ ڤیراتی" یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی پاریس سان جیرمان، کە لە ساڵی 2012ـەوە لە یانەی بیسکارا پەیوەندی بەو یانەیە کردووە.

شایەنی باسە، کە "مارکۆ ڤیراتی" ببووە جێی چاوتێبڕینی گەورە یانەکانی ئەوروپا، بە تایبەت ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنە، بەوەش پاریسییەکان گورزێکی گەورەیان لە خەونی ئەو دوو یانەیە وەشاند کە دەیانویست بە هەر جۆرێک بێت پەلکێشی بکەنە ڕیزەکانیان.

إرسال تعليق