Ads (728x90)

بانكەكانی ئێران ڕێژەی "سوو" لەسەر سپاردەكان دادەبەزێنن
بانكە بازرگانییەكانی ئێران ڕێكەوتن لەسەر دابەزاندنی نرخەكانی "سوو"، ئەوەش هەنگاوێکی باش بوو بۆ بوژاندنەوەی گەشەی ئابووری ئەو وڵاتە لە دوای لابردنی سزا ئابوورییەكانی سەر تاران.

بانكی ناوەندی ئێران پێشوازیكرد لەو هەنگاوە، هەنگاوەكەش هیوای دابەزاندنی زیاتری ڕێژەی هەڵئاوسانی ژیاندەوە و ئاستی گەشەی ئابووری خێراتر دەكات.

ئاژانسەكانی هەواڵ لە ئێران بڵاویان كردەوە، كە بانكەكان بڕیاریان داوە بە دابەزاندنی نرخەكانی "سوو" لەسەر سپاردەكان لە 20% بۆ 18%.

دابەزاندنی نرخەكانی "سوو" هانی هاوڵاتیان دەدات لەسەر خەرجكردن و وەبەرهێنانی بڕە پارەی گەورە، كە لە كاتەكانی سزای سەر ئێران پاشەكەوتیان كرد بوو، ئەوەش دەبێتە هۆی بەهێزكردنی گەشەی ئابووری، كە لە ئێستادا لە سفرەوە نزیكە.

ماوەتەوە بڵێین كە جێبەجێكردنی بڕیارەكە لە 20 ی ئەو مانگە دەستپێدەكات، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی دراو و دڵنیایی پەسندی دەكات.

إرسال تعليق