Ads (728x90)

ئەنێلکا: ڕۆناڵدۆی دیاردە بەراورد ناکرێت بە مێسی
یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، "نیکۆلاس ئەنێلکا" دووپاتتیکردەوە کە "لیۆنێل مێسی" ناگاتە ئاستی دیاردەی بەڕازیلی "ڕۆنالدۆ نازاریۆ".

بە تێڕوانینی "نیکۆلاس ئەنێلکا"، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی "ڕۆنالدۆ نازاریۆ" لە ئاستێکی زۆر بەرزترە بە بەراورد بە هەر یاریزانێکی دیکەی تۆپی پێی جیهان، چونکە ڕۆنالدۆی دیاردە بەهرەیەکی ناوازەی تۆپی پێ بوو، کە دووبارە نابێتەوە.

سەبارەت بە ئەرکی "زێنەددین زیدان" لە سەرپەرشتیکردنی یانەی ڕیال مەدرید، ناوبراو وتی: "زێنەددین زیدان" بە شێوەیەکی باش کار دەکات، بەڵام هێشتا زۆری ماوە تا شارەزایی زیاتر پەیدا بکات لە سەرکردایەتیکردنی یانەی شاهانە.

لەبارەی کێشەی "کەریم بنزیمە"ـش، کە دوورخراوەتە لە ڕیزەکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، "نیکۆلاس ئەنێلکا" دەڵێت: نازانم کە ئایا بەشدار دەبێت لە یۆرۆی داهاتوو یان نا، بەڵام من یاریکردنی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بە شتێکی باش دەبینم، کە سوودبەخش دەبێت بۆ تیپی تۆپی پێی فەڕەنسا.

شایەنی باسە، کە "نیکۆلاس ئەنێلکا" یەکێکە لە یاریزانە موسڵمانبووەکان، کە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی یاریگا ئەوروپییەکان بووە و، لەگەڵ چەندین یانەی بەناوبانگی ئەوڕوپی یاریکردووە.

إرسال تعليق