Ads (728x90)

دەستنیشانكردنی شێرپەنجە لە ماوەی چەند خولەكێک
زانایان ڕێگەیەكی ئاسان و هەرزان و خێرایان داهێنا بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجە لە ماوەی چەند خولەكێكدا، ئەویش بە شیكردنەوەی لیكی كەسە تووشبووەكە.

ئەو ڕێگەیە لەلایەن زانایان لە زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكی داهێنراوە، بەوەی دەتواندرێت بە ڕێگەی وەرگرتنی دڵۆپێک لە لیكی كەسە تووشبووەكە و ئەنجامدانی شیكاری لەسەری لە ماوەی 10 خولەک، حاڵەتی شێرپەنجە دەستنیشان بكرێت.

داهێنەران دووپات لەوە دەكەنەوە، كە شیكاری لیكی كەسە تووشبووەكە ئەنجامی زۆر بەرز بەدەستەوە دەدات، كە ڕێژەكەی 100% تەواوە، داهێنانەكەش لەسەر شیكردنەوەی چەند بەشێک لە ترشی ناووكی ناو شلەمەنییەكانی جەستە بنیاتدەنرێت.

چاوەڕوان دەكرێت كە ئەو داهێنانە لەسەر جۆرە جیاوازەكانی شێرپەنجە تاقی بكرێتەوە و ببێتە ئاسانكارییەكی گرنگ لە بواری پزیشکی و تەندروستیدا.

إرسال تعليق