Ads (728x90)

مێسی منی خۆشدەوێ، منیش مێسیم خۆشدەوێ
ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە "لیۆنێل مێسی"، خەونی منداڵە ئەفغانییەكەی كردە ڕاستی، ئەوەی هیواخواز بوو درێسی ئەفسانە ئەرجەنتینییەكە بپۆشێت.

منداڵە بچووكەكە، كە ناوی "موڕتەزایە" و خەڵكی ئەفغانستانە، ئاواتی ئەوە بوو درێسی ئەستێرەكەی یانەی بلۆگرانا بپۆشێت، بەڵام بەهۆی نەبوونییەوە نەیتوانی بوو درێسەكەی "لیۆنێل مێسی" بكڕێت.

پاش بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵە ئەفغانییەكە، كە درێسێكی دروستكراو لە كیسی پلاستیكی پۆشیووە و ناو و ژمارەی درێسە تایبەتەكەی "لیۆنێل مێسی" لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی هەڵگرتووە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە داوا دەكات بگەڕێن بەدوای ئەو منداڵە و بۆی بدۆزنەوە، تا دواجار منداڵەكانیان دۆزییەوە و هەواڵەكەیان دایە " "لیۆنێل مێسی".

مێسی خەونی موڕتەزای كردە ڕاستی و، دیارییەكی تایبەتی لە ڕێگەی ڕێکخراوی "یونیسێف"ـەوە بۆ موڕتەزا نارد، كە بریتی بوو لە دوو درێس، یەكێكیان تایبەت بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و، ئەوەكەی دیكەیان تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە، كە ئیمزای خۆشی خستبووە سەر هەردوو درێسەكە، بێجگە لە تۆپێک تا موڕتەزا یاری پێبكات.

لە بەرامبەر دیارییەكەی "لیۆنێل مێسی"ـیشدا، موڕتەزا وتی: مێسی منی خۆشدەوێ، منیش مێسیم خۆشدەوێ.

إرسال تعليق