Ads (728x90)

یاریگاکانی ئەڵمانیا خاوەنی زۆرترین ژمارەی هاندەرانن
یەكێتی خولی تۆپی پێی ئەڵمانی "بۆندزلیگا" ڕایگەیاند، پێشبڕكێی خولی ئەڵمانی سەرنجڕاكێشترینە بۆ جەماوەر لەناو یاریگاكان لەسەر ئاستی جیهان.

یەكێتییەكە لە ڕاگەیانراوێكدا دەڵێت: خولی ئەڵمانی خاوەن زۆرترین هاندەری ئامادە بووە ەناو یاریگاكان لەسەر ئاستی جیهان، ئەوەش بە پێی 42 هەزار و 344 هاندەر بۆ هەر یارییەک.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەكانی یەكێتییە ئەڵمانییەكە، شەش ملیۆن و چوارسەد و حەفتا و هەشت هەزار و شەش سەد و هەشتا هاندەر لە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی خولی تۆپی پێی ئەڵمانی بۆ ئەو وەرزە ئامادە بوونە.

بە پێی بەراوردكردنی ژمارەكانیش، ژمارەی هاندەران لەو وەرزەدا بە بەراورد بە وەرزی ڕابردوو، 42 هەزار و 155 هاندەر زیادیكردووە.

شایەنی باسە، كە ژمارەی هاندەران لە ئەڵمانیا زیاترە بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی هاندەران لە هەموو خولەكانی دیكەی كیشوەری ئەوروپا، لە كاتێكدا لە هەردوو خولە بەهێزەكەی ئیسپانیا و ئینگلتەڕادا، ژمارەی هاندەران كەمترە بە بەراورد بە خولی ئەڵمانی.

إرسال تعليق