Ads (728x90)

بێكارەكان لە ئەفریقیا، زۆربەیان موسڵمانن!
موفتی ئەریتیریا، شیخ ئەمین عوسمان، هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی هەژاری و بێكاری لەناو گەنجانی موسڵمان لە كیشوەری ڕەشدا.

ئەو دووپاتی لەوە كردەوە، كە پێویستە بە پرۆژەكانی گەشەپێدان لە وڵاتانی ئەفریقی ئەو گەنجانە ڕزگار بكرێن و دەرفەتی كاركردنیان بۆ بڕەخسێنرێت، كە یارمەتیدەریان بێت بۆ بەدەستهێنانی ژیانێكی سەربەرزانە.

ناوبراو لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: شەریعەتی ئیسلام دەتوانێت ئیدارەی "ئابوریەكی ئەخلاقی" بدات كە دادپەروەری لەناو خەڵكدا بچەسپێنێت و ژیانێكی خۆش بۆ هەمووان دابین بكات.

شێخ ئەمین عوسمان پێیوایە، ئیسلام خاوەن بەرنامەیەكی گشتگیرە و جوانترین وێنەكانی پشتیوانیكردنی كۆمەڵایەتی و مرۆیی بۆ ئەو كەسانە دەستەبەر دەكات كە باری تەندروستی و كۆمەڵایەتییان بووەتە بەربەست لە بەردەم كاركردن و بەدەستهێنانی بژێوییەكی گونجاو بۆ خۆیان و خانەوادەكانیان.

موفتی ئەریتیریا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەموو كۆمەڵگاكانی ئیسلامی پێویستیان هەیە بە جێبەجێكردنێكی دروستی شەریعەتی ئیسلام، چونكە بە وتەی ئەو، ئیسلام چارەسەری هەڵگرتووە بۆ هەموو كێشە و قەیرانەكان.

إرسال تعليق