لە دوا یاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا بەڕێوەچوو ؛ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی (چوار گۆڵی بێبەرامبەر) لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بردەوە ؛ یارییەکە هەر لە سەرەتاوە بە تەکتیك و تەکنیکی هونەری بەرزەوە لە لایەن ئیسپانەکانەوە کۆنتڕۆڵکرا ؛ بە جۆرێك کە ئیتاڵییەکان سڕکرابوون و تواناکانییان لەو ئاستەدا نەبوو ڕکابەری ئیسپانەکان بکەن ؛ بەمەش ئیسپانەکان سەرکەوتوو بوون لە جێبەجێکردنی پلانی داڕێژراوی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە ؛ بە زامنکردنی نازنەوەکەش ؛ سەرکەوتوو بوون لە پارێزگاریکردن لە نازناوی یۆرۆی (٢٠٠٨) ؛ هاوکات توانییان پارێزگاری لە سێ نازناوی گەورەی یەك لە دوای یەك بکەن : جامی یۆرۆی (٢٠٠٨) و ؛ جامی جیهانی (٢٠١٠) و ؛ جامی یۆرۆی (٢٠١٢) ؛ کە ئەم ڕیکۆردە گرینگە ؛ مێژوویی و بێوێنەیە و ؛ هیچ هەڵبژاردەیەکی جیهان بۆی نەکراوە تۆماری بکات .
شایەنی باسە پاڵەوانێتی یۆرۆی ئەمجارە کە لە هەردوو ووڵاتی ئۆکرانیا و پۆڵەندا ڕێکخرابوو ؛لە هەموو ڕووێکەوە سەرکەوتووتر و چێژبەخشتر بوو بە بەراورد لە گەڵ تەواوی پاڵەوانێتییەکانی یۆرۆ لە پێشووتردا .

إرسال تعليق