چیرۆكێكی واقیعی كه پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) ده‌یگێڕێته‌وه، كه به ڕێكه‌وت له په‌رتووكێكدا چاوم پێكه‌وت و خوێندمه‌وه، له ڕاستییدا زۆر كاریگه‌ر بوو به‌لامه‌وه و به گرنگم بینی بیخه‌مه دووتووێی بابه‌تێكی په‌ندئامێز بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان له هه‌موو ڕووێكی ژیانماندا سوودی لێبینین، به هه‌قیقه‌ت سه‌ربوورده‌یه‌كی كورته، لێ مانای زۆر مه‌زنی له‌خۆگرتووه كه له سه‌رده‌می ئێستادا زۆر زۆر پێویستمان پێیه‌تی.
پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) ده‌فه‌رمووێت: جارێكیان له ڕێگه‌دا ده‌ڕۆیشتم، له‌ناكاو ڕێگرێكم بینی دزی له خه‌ڵك ده‌كرد، دواتر هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌م له مزگه‌وت بینییه‌وه نوێژی ده‌كرد!!، پێشه‌وا ده‌ڵێت: چوومه لای و پێمووت: ئه‌وه چ ده‌كه‌ی برا؟، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی تۆ شایان نییه به خودای گه‌وره(له لایه‌ك دزی له خه‌ڵك ده‌كه‌یت و، له‌و لاشه‌وه نوێژ ده‌كه‌یت)، خودا ئه‌و نوێژه‌ت وه‌رناگرێت له كاتێكدا تۆ ئه‌و كرده‌وانه‌ت هه‌بێت!!، دزه‌كه ووتی: ئه‌ی پێشه‌وا، له ژیانمدا (به تایبه‌ت له نێوان من و خودای گه‌وره‌دا) زۆربه‌ی ده‌رگاكان داخراو بوون، تاقه ده‌رگای كراوه كه شكم بردبێت، ئه‌وه بوو ئه‌و كاره نه‌شیاوه بكه‌م، بۆیه دواجار بڕیارمدا واز له‌و ده‌رگا كراوه‌یه‌ش بێنم.
پێشه‌وا ده‌فه‌رمووێت: دوای چه‌ند مانگێك ڕۆیشتم به‌ره‌و به‌جێهێنانی فه‌ڕیزه‌ی حه‌ج، له كاتی ته‌وافكردنم به ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا، پیاوێكم بینی خۆی هه‌ڵده‌واسی به دیواره‌كانی كه‌عبه، ئه‌و پیاوه زۆر به دڵگه‌رمییه‌وه له خودا ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یووت: خودایه گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ لای تۆ، به‌زه‌ییت پێم‌دا بێته‌وه، جارێكی تر ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سه‌رپێچیكردن له فه‌رمانه‌كانت، پێشه‌وا ده‌ڵێت: بیرم كرده‌وه له‌و پیاوه ئاخهه‌ڵكێشه كه به تامه‌زرۆییه‌كی زۆره‌وه له موناجاتی خودای گه‌وره‌دایه، بینیم هه‌مان پیاوه‌كه‌ی ئه‌وێ ڕۆژێیه كه وازی له دزیكردن هێنا و ده‌رگای مزگه‌وتی هه‌ڵبژارد!!، پێشه‌وا (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) ده‌فه‌رمووێت: له دڵی خۆمدا ووتم: ‹‹ وازیهێنا له ده‌رگایه‌كی كراوه(كه ده‌رگای دزیكردن بوو)، بۆیه خوای گه‌وره هه‌موو ده‌رگایه‌كی بۆ كرده‌وه››.
بۆیه برای به‌ڕێز زۆر ووریا و ئاگادر به، نه‌كه‌ی هه‌موو ده‌رگاكانی نێوانی خۆت و خودای په‌روه‌ردگار دابخه‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گوناهباریش بیت و گوناهی زۆریش بكه‌یت و ده‌رگاكانی ژیان به داخراوی ببینی، چونكه ڕه‌نگه به كرانه‌وه‌ی یه‌ك ده‌رگا، چه‌ندین یاخود هه‌موو ده‌رگاكانی دیكه‌ت بۆ بكاته‌وه، بۆیه گرنگه ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌مان هه‌میشه له به‌رچاو بێت{ وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ ...}.

إرسال تعليق