هێشتا زۆر زووه پێشبینی سه‌ره‌نجامی سه‌ركه‌وتنی مورسی و دانیشتنی له سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی میسردا بكرێت، لێ ئاماژه‌ی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و، ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی نیازپاكی ئه‌وه له له‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌و پۆسته‌دا، بڕیاره سه‌رتاییه‌كانی مورسی بوێرانه‌ن و، ده‌رخه‌ری وه‌فاداری ئه‌ون بۆ متمانه‌ی خه‌ڵك، ئه‌مه‌ش به خاڵێكی گه‌وهه‌ری داده‌نرێت بۆ ڕابه‌رایه‌تیكردنێكی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل و میلله‌ت كه تاكه‌كانی له سایه‌ی حوكمڕانێتییه‌كه‌یدا دوای ماندووبوونێكی درێژخایه‌ن بحه‌سێنه‌وه.
له ڕاستییدا وه‌كو پێڕۆكردن له بنه‌مای بێلایه‌نی له هه‌ڵوێسته هه‌ستیاره‌كاندا كه ده‌خوازن ووردبینانه و به‌رپرسیارانه لێیان بڕوانین، پێموابوو هه‌ر په‌له‌كردنێك له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پێشوه‌خته یان پێشبینیكردنی قۆناغه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی (موحه‌ممه‌د مورسی) بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی میسر، هه‌ڵوێستێكه له شوێنی خۆیدا نییه، لێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا، (موحه‌ممه‌د مورسی) كۆمه‌ڵێك بڕیاری بوێرانه‌ی داوه كه به دڵنیاییه‌وه پێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه زۆر به‌هێز ده‌كات نه‌ك ته‌نها له میسر به‌ڵكه له ته‌واوی ناوچه‌كه و له جیهان به گشتی، هاوكات نموونه‌یه‌كی مێژوویی كه‌موێنه‌ش له بواری ڕێبه‌رێتیكردنی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت و گه‌ل پێشكه‌ش ده‌كات كه هیچ تاكێك نییه له‌و جیهانه‌دا تامه‌زرۆی ئه‌وه نه‌بێت سه‌رۆكه‌كه‌ی ئاوه‌ها خاكییانه و خه‌ڵكییانه ببینێت.
بۆیه من به پێویستم زانی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌و بگوازمه‌وه و به داڕشتنی كوردییه‌وه بیخه‌مه به‌ردیده‌ی ئێوه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كان به كرداریشه‌وه ببینین، هاوكات نووسینی ئه‌و بابه‌ته‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه و لایه‌نگیریی من بۆ ئه‌و به‌ڕێزه و پارته‌كه‌ی پیشان نادات، بڕیاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1. سه‌رۆك كۆمار (موحه‌ممه‌د مورسی) ده‌ستبه‌رداری ته‌واوی مووچه‌كه‌ی ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت.
2. سه‌رۆك كۆمار (موحه‌ممه‌د مورسی) ڕێنماییه‌ك ده‌رده‌كات وێنه‌كه‌ی له هیچ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ڵنه‌واسرێت و، هیچ پیرۆزبایینامه‌یه‌كی بۆ بڵاونه‌كرێته‌وه.
3. سه‌رۆك كۆمار (موحه‌ممه‌د مورسی) پێشوازی له دایكی شه‌هید (خالید سه‌عید) و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كات و، ڕێنمایی ده‌داته گاردی كۆماری ڕێگری نه‌كه‌ن له هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی شه‌هید كه له هه‌ر وه‌ختێكدا داوای چاوپێكه‌وتنی ئه‌و بكه‌ن.
4. سه‌رۆك كۆمار (موحه‌ممه‌د مورسی) ده‌ستده‌كات به به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كه‌ی كه له یه‌كه‌م ووتاریدا بۆ گه‌ل دایبوو به تۆڵه‌كردنه‌وه له بكوژانی شوڕشگێران، ئه‌مه‌ش دوای ڕاوێژ له گه‌ڵ پسپۆڕانی یاسایی له پارته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دووباره دادگاییكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشوو (دیكتاتۆر حوسنی موباره‌ك) و (حه‌بیب عادلی) وه‌زیر ناوخۆ و، هه‌موو تۆمبه‌تباره‌كانی دیكه‌ی دۆسێی كوشتنی خۆپیشانده‌ران.
5. كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆك كۆمار (موحه‌ممه‌د مورسی) هاتۆچۆ په‌كنه‌خات و، سه‌رۆك بۆ ڕابواردن و كات به سه‌ربردن نه‌چێته كۆشكی كۆماری به‌ڵكه له ماڵ بمێنێته‌وه.
6. سه‌رۆك كۆمار (موحه‌ممه‌د مورسی) ئه‌و پیرۆزبایینامه‌یه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی خوێن‌ڕێژ بۆی ناردووه ڕه‌تیده‌كاته‌وه و، وه‌ڵامی ده‌داته‌وه كه حاكمی ڕاسته‌قینه له سوریا سوپای ئازاده نه‌ك تاغوتی دیكتاتۆر.
7. سه‌رۆك كۆمار (موحه‌ممه‌د مورسی) چاوپێكه‌وتنی باڵیۆزی ئێران ڕه‌تده‌كاته‌وه چونكه ووڵاته‌كه‌ی پشتگیری دیكتاتۆر به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.

إرسال تعليق