پزیشكه‌كان ده‌سته‌وه‌ستان بوون و شكستهێنانی خۆیان ڕاگه‌یاند له به‌رامبه‌ر منداڵه چینییه‌كه، ئه‌و منداڵه‌ی كه به‌بێ چاو له دایك بووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكه به‌و هۆیه‌وه، ڕووخساریشی شێواوه.
(ماروانجون) له زگماكییه‌وه گیرۆده‌ی ئه‌و حاڵه‌ته بۆته‌وه و، چینه پێستێكی باریك له شوێنی چاویدا هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه گچكه‌یه، به‌بێ چاو بێت، وه دوای تێپه‌ڕینی ساڵانێك به سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه، دایكی سه‌رنجی له‌وه داوه، كه منداڵه‌کەی حه‌ز به ڕووناكی ده‌كات، ته‌نانه‌ت كاتێك ڕووناكی ده‌خرێته سه‌ر شوێنی چاوی چه‌پی، به‌وه زۆر هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كات، بۆیه دایكی ده‌چێت بۆ ڕاوێژكردن به پزیشكه‌كان، به ئومێدی ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌خرێته به‌رده‌م گه‌وره پزیشكه‌كان، كه پێشتر حاڵه‌تی ده‌گمه‌نی له‌و جۆره‌یان نه‌دیتبوو، یه‌كسه‌ر ڕۆیشتن به‌ره‌و شاری (ئورومتشی) پایته‌ختی هه‌رێمی ئیسلامی چینی (شینجیانغ الویغوریه).
دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ منداڵه‌كه، ده‌ركه‌وت كه چینه پێسته باریكه‌كه كه شوێنی چاوی منداڵه‌كه داده‌پۆشێت، هیچ هاوێنه‌یه‌كی له ژێردا نییه!!، بۆیه به‌لایانه‌وه هه‌ڵه‌بوو چینه پێسته باریكه‌كه به ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری لاببرێت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه به به‌تاڵی بمێنێته‌وه به‌بێ هیچ به‌رگێك بۆ پاراستنی، بۆیه بڕیاریاندا كه تاكه ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه ئه‌وه‌یه، كه كاتێك ته‌مه‌نی ده‌گاته (16) ساڵان، ئه‌و كاته نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی چاندنی دوو چاوی ده‌ستكردی بۆ ئه‌نجامبدرێت.

إرسال تعليق