بەرانێك کە ناوی (ڕاندی)ە ؛ سەلماندی کە توانا نێرینییەکەی لەڕادەبەدەرە ؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی (٢٤) کاتژمێردا؛ (٣٣) کاوڕی خستە باری ئاوسبوونەوە!!؛ ئەو بەرانە لە کێڵگەیەکدا دەژیێت کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جووتیارێکی بەریتانی بەناوی (ئەد دی) کە ناوبراو سەبارەت بەو بەرانە دەڵێت: شەوێکیان (ڕاندی) لە سەر شورەی کێڵگەکەوە بازی هاوێشت و چووە دەرەوە و ڕایکرد و بەرەو کێڵگەی هاوسێکەمان ڕۆیشت کە (١٠٠) کاوڕی لێبوو؛ (ڕاندی) لە ماوەی (٢٤) کاتژمێردا یەك بە یەك دەکەوێتە گیانیانەوە و (٣٣) لە کاوڕەکان ئاوس دەکات!!!.
ئەو ڕووداوەش ئەو کاتە دەزانرێت کاتێك خاوەن کێڵگەی کاوڕەکان پاش چەند مانگێکی کەم دەبینێت (٣٣) لە کاوڕەکان ئاوسبوونە؛ بەبێ ئەوەی هیچ بەرانێک لەناو کێڵگەکەیدا هەبێت!!.
تا ئێستا (١٣) لەو کاوڕانە بەرهەمی ئەو ئاوسبوونەیان بە شێوەیەکی فیعلی داناوە و؛ چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەوانی دیکەش بەرهەمی ئاوسبوونیان دابنێن؛ ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە بەرهەمی ئاوسبوونی کاوڕەکان بگاتە (٣٣) بە حوکمی ئەوەی ڕەنگە هەندێك لە کاوڕەکان بەرهەمەکانیان دووانە بێت!!.
سەبارەت بە دەستکەوتی وەچەخستنەوە سەرسوڕهێنەرەکەی (ڕاندی)؛ (ڕایان تومسون) خاوەنی کێڵگەی کاوڕەکان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی (گاردیان) ی بەریتانی ووتی : نازانین چۆن (ڕاندی) سەرکەوتوو بوو لە لە ئاوسکردنی ئەو هەموو کاوڕە لە ماوەی ڕۆژێکدا !!؛ لە ڕاستییدا ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە و هیوادارین ببێتە ژمارەیەکی بێ پێشییە لەمڕووەوە.

إرسال تعليق