پرسیارێکی زانستی زۆر سادە ؛ کە لە هەمانکاتدا زۆر بە سەر خەیاڵماندا دێت ؛ هەموومان دەزانین ڕەنگی خوێن سوورە ؛ ئەی بۆچی ڕەنگی دەمارەکانمان شینن یان هەندێکجار لە شێوەی ڕەنگی سەوز دەردەکەون؟؛ لە کاتێکدا زۆر نزیکن لە پێستی لەش؟؛ ئایا پێویست نییە ڕەنگی دەمارەکانیش کە خوێن لەخۆدەگرن؛ چەشنی خوێنەکە سوور بن؟.
لە ڕاستییدا ئەو دەمارانەی پێست کە دەیانبینین ؛ هەرگیز سوور نین ؛ بەڵام هۆکارێکی لۆژیکیش هەیە ؛ ئەویش ئەوەیە کە خانەکانی خوێنی سوور کە نزیکەی (٤٠%) ی خوێنی لەشی ئێمە پێکدێنێت ؛ گیراوەیەك لەخۆدەگرێت بەناوی (هیمۆگڵۆبین) کە ئۆکسجین هەڵدەگرێت و ؛ کاتێك خانە خوێنینەکان بە سییەکان تێپەڕ دەبن ؛ هیمۆگڵۆبین ئۆکسجین وەردەگرێت و هەڵیدەگرێت و ؛ لە کاتی ئەو پرۆسەیەشدا ؛ ڕەنگەکەیان دەگۆڕێت بۆ سوورێکی تۆخ ؛ تێکەڵەی هیمۆگڵۆبین لە گەڵ ئۆکسجین ناودەنرێت (ئەکسیهیمۆگڵۆبین) کە بە پاڵەپەستۆیەکی بەرز لە دڵەوە سەردەخرێت بۆ ئاراستەی تۆڕی خوێنبەرەکان کە لە چنراوی ماسولکەکاندا بڵاوبوونەتەوە .
کاتێکیش خانە خوێنینەکان کە (ئەکسیهیمۆگڵۆبین) یان هەڵگرتووە دەگەنە چنراوەکان ؛ بەلای کیسەی خوێنینی زۆر بچووکدا تێپەڕ دەبن ؛ بەمەش ئەو خانە خوێنینانە دەستبەرداری هەڵگرتنی ئەو ئۆکسجینە دەبن بۆ خانەکان ؛ کە ئەو هەڵگرتنەش لە کرداری (استقلاب)دا هەیە ؛ استقلاب بە هەرسکردنی خواردەمەنی و بوونی بە خانەی زیندوو لە گیاندار و ڕووەکدا دەووترێت .
بەم جۆرە دەبینین کە (ئەکسیهیمۆگڵۆبین) ئەو ئۆکسجینەی تێیدایە لە دەستی دەدات ؛ وە لە میانی ئەو کردارەدا ؛ ڕەنگی هیمۆگڵۆبین دەبێتە ڕەنگێك لە نێوان شین و وەنەوشەییدا کە پێیدەڵێن (دی ئەکسیهیمۆگڵۆبین) کە لە میانی گەشتی گەڕانەوە بۆ دڵ لە خوێنهێنەکاندا کۆدەبنەوە .
بۆیە دەمارە شینەکان کە دەیانبینین – یان ڕوونتر بڵێین خوێنهێنەکان – ئەوان ئەو خوێنە هەڵدەگرن کە ئۆکسجینی تێدا نییە .

إرسال تعليق