مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه كاتێك ده‌خوێنینه‌وه و ده‌بیستین كه ژماره‌ی موسڵمانی جیهان له ملیار و نیوێك تێپه‌ڕیكردووه و، ده‌بینین كه ئیسلام به‌ربڵاوترین ئایینی جیهانه، لێ هه‌قوایه لۆژیكییانه بپرسین ئاخۆ چه‌ند له‌و ژماره‌یه نوێژ ناكه‌ن و به‌ڕۆژوو نابن و زه‌كات ناده‌ن؟، له كاتێكدا ئه‌مانه له بنچینه‌كانی ئیسلامن، من نامه‌وێت له سه‌ر تاوانه گه‌وره‌كانی وه‌كو زیناكاری و مه‌یخۆری و هتد ... بدوێم، من ده‌مه‌وێت لێره‌دا له‌باره‌ی گرینگی پابه‌ندبوون به بنچینه‌كانی ئیسلام بدوێم.
براده‌رێكم كه قوتابی زانكۆیه و له ڕووی پابه‌ندبوون به بنچینه‌كانی ئیسلام زۆر ووریایه، سه‌ربورده‌ی كچه قوتابییه‌كی زانكۆی بۆ گێڕامه‌وه كه به ڕێكه‌وت له كافتریای زانكۆ به‌یه‌كه‌وه ژه‌مه‌خواردنێكیان خواردووه، ئه‌و براده‌ره ووتی: ئه‌و خوشكه سه‌باره‌ت به ئیسلام پرسیاری لێده‌كردم، دیاربوو زیاتر له خۆرئاواییه‌كان نه‌فام بوو به هه‌قیقه‌تی ئیسلام، پێی‌ووتم: ئه‌گه‌ر شه‌و خه‌وتم و حیجابه‌كه‌م به‌سه‌رمه‌وه بوو حوكمه‌كه‌ی چییه؟ له كاتێكدا ئه‌و پشتگیری په‌یوه‌ندییه‌كانی پێش زه‌واجیشی ده‌كرد!!، هۆكاری ئه‌وه‌شی ده‌به‌سته‌وه به‌وه‌ی تاوه‌كو دڵنیا بێت له‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری ژیانی و له داهاتوو لێی په‌شیمان نه‌بێته‌وه، ئه‌و كچه له‌مباره‌یه‌وه ده‌یووت: پێش هاوسه‌ری ئێستام، دۆستایه‌تی چوار كوڕم وه‌كو دۆستایه‌تی هاوسه‌رێتی تاقیكردۆته‌وه، تا سه‌ره‌نجام بۆم ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان درۆزن بوو له گه‌ڵم، یه‌كێكیان نه‌ده‌گونجا له گه‌ڵم، یه‌كێكیان سیفاته‌كانی نابه‌جێ بوون، یه‌كێكیان ئاستی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی له من نزمتر بوو!!.
دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر، جارێكی تر ئه‌و خوشكه‌م بینییه‌وه، ئه‌وجاره ده‌سپێشخه‌ریمكرد و لێم‌پرسی: شوێنكه‌وتووی چ ئایینێكی؟، به‌ڕاستی پێشبینی وه‌ڵامه‌كه‌یم نه‌ده‌كرد!!، ووتی: به ته‌ئكید موسڵمانم، وه ئه‌و كچه قوتابییانه‌ی زانكۆ زۆربه‌یان(ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موویان) موسڵمانن، ئه‌و زۆر له من تووڕه‌بوو چونكه ئه‌و پرسیاره‌م لێ‌كرد، منیش زۆر له خۆم تووڕه بووم كه دوودڵم سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه: ئێمه‌ی موسڵمان ئایینه‌كه‌مان به‌ربڵاوترین ئایینه له جیهاندا!!.
ئه‌و براده‌ره ده‌یووت: جارێكیان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، له گه‌ڵ كوڕه قوتابییه‌كی هاوپۆلمدا له حه‌وشه‌ی كۆلیژدا پیاسه‌مان ده‌كرد، زۆر سه‌رسام بووم كاتێك پرسیاری وێنه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزی كرد كه له سه‌ر ده‌فته‌رێكی ناوده‌ستم بوو، ووتی ئه‌مه چییه؟!!، له‌وه‌ش سه‌یرتر، ناوی موحه‌ممه‌د بوو!!، منیش لێم‌پرسی تۆ له سه‌ر چ ئایینێكی؟، ووتی موسڵمانم!!، دوای ته‌واوبوونی ده‌وامی كۆلیژ هاته‌لام و پێی‌ووتم: زۆر سه‌رم سوڕماوه له تۆ!!، وه زۆریش لۆمه‌ی كردم كه چۆن پرسیاری ئایینه‌كه‌یم لێكردووه به تایبه‌ت كه ناوی موحه‌ممه‌ده؟!!، منیش داوای لێبووردنم لێ‌كرد و پێمووت: به‌ڕاستی به پرسیاره‌كه‌ی تۆ زۆر گومانم بۆ دروستبوو، چونكه كه تۆ هه‌ڵگری ئه‌و ناوه پیرۆزه‌ی، چۆن پیرۆزترین شوێنی نیشتیمانه‌كه‌ی خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌و ناوه ناناسیت؟!!.
ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ بوو، بینیم به‌ڕۆژوو نییه و شت ده‌خوات، من زۆر سه‌یرم پێهات!!، ئه‌و پێكه‌نی و پێی‌ووتم: له ژیانمدا به‌ڕۆژوو نه‌بوومه و، له‌وانه‌یه له داهاتوو به‌ڕۆژوو ببم!!، زۆرم خه‌فه‌ت خوارد، به تایبه‌ت كه ته‌مه‌نی به‌ره‌و سییه‌كان ده‌چوو (كه‌س هه‌یه گره‌نتی ته‌مه‌ن بدات؟)، هه‌وڵمدا ئه‌مساڵ له گه‌ڵمان به‌ڕۆژوو بێت، لێ ئه‌و داوای لێبووردنی كرد، ووتی : نه نوێژ ده‌كه‌م نه به‌ڕۆژوو ده‌بم، ڕه‌نگه له ئاینده ئه‌وه بكه‌م به‌ڵام ئه‌مساڵ نا، به‌ڕاستی ناشزانم كه‌ی ئه‌و كاته دێت!!...
منیش كه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و براده‌ره‌م كه بۆی گێڕامه‌وه، زانیم كه پێویسته به ژماره زله‌كان نه‌غافڵێین، گرینگه ده‌ستبده‌ینه ده‌ستبژێریی و هه‌ڵاوێردن، زیاتریش له‌و ڕاستییه دڵنیابووم كه گه‌وره‌یی ئیسلام له ژماره‌ی شوێنكه‌وتووانییه‌وه نییه، به‌ڵكه گه‌وره‌یی ئیسلام له گه‌وره‌یی پابه‌ندبوونی شوێنكه‌وتووانییه‌وه‌یه به په‌یامه گشتگیره‌كه‌ی، یه‌كڕاستیش ووته‌كه‌ی (عیززه‌ت عه‌لی بیجوفتش) م بیر هاته‌وه كه له په‌رتووكه‌ی ( طريقى الى الحرية) نووسیوویه‌تی و ده‌ڵێت : كاتێك به شانازییه‌وه باس له‌و ژماره زۆره‌ی موسڵمانان ده‌كه‌ین كه ڕۆژانه له زیادبووندایه له جیهان، ئه‌مه به‌لای منه‌وه له‌و پیاوه قه‌ڵه‌و و وورگ گه‌وره‌یه ده‌چێت كه شانازی به قه‌ڵه‌وی و كێشی قوڕسی جه‌سته‌ی خۆی ده‌كات!!!.
نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس

إرسال تعليق