Ads (728x90)

رۆناڵدۆ چووە لووتکە لە پێشبڕکێی پێڵاوی زێڕیندا
لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی پێڵاوی زێڕیندا، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی شاهانە "کریستیانۆ رۆناڵدۆ" لە پێشەنگدا گیرساوەتەوە و، بە 27 گۆڵ لە پێش رکابەرەکانیەوەیەتی لە تەواوی ئەوروپا.

"کریستیانۆ رۆناڵدۆ" لە یاری یانەکەی لە بەرامبەر یانەی سەلتافیگۆ، کە یانەکەی بە 7-1 گۆڵ براوە بوو، ڕۆنالدۆ سوپەر هاتریکی تۆما کرد و کۆی گۆڵەکانی خۆی لە لالیگا گەیاندە 27 گۆڵ، بەوەش توانی لە سەر ئاسی خولە بەهێز و بەناوبانگەکانی ئەوروپا خۆی بگەیەنێتە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکاران.

ئێستا رۆناڵدۆ 27 گۆڵی هەیە و پێش هەریەک لە "گوانزالۆ هیگواین" و "لویس سوارێز" و "جۆناس" کەوتووە، کە ئەوان هەر یەکێکیان خاوەنی 26 گۆڵە.

هەروەها "ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی"ـی پۆڵەندی، کە هێرشبەری یانەی بایرن میونشن خاوەن 23 گۆڵە، "ئۆبامیانگ"ـی هێرشبەری یانەی دۆرتمۆندیش خاوەن 22 گۆڵە.

جێگەی باسە، ساڵانە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، "یوێفا"، باشترین گۆڵکار لە خولەکانی ئەوروپا خەڵات دەکات و تۆپێکی زێرینی پێدەدات، وەرزی رابردووش "کریستیانۆ رۆناڵدۆ" بە تۆمارکردنی 48 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولەکانی ئەوروپا و بۆ چوارەم جار لە ژیانی خۆیدا خەڵاتی پێڵاوی زێرینی پێدرا.

إرسال تعليق