Ads (728x90)

دەوڵەمەندەكان چۆن بیر دەكەنەوە؟!
“ستیڤ سیبۆڵد“، نووسەرێكی دیاری خۆرئاوایە، كتێبێكی داناوە بەناونیشانی “دەوڵەمەندەكان چۆن بیر دەكەنەوە“، تێیدا پوختەی ئەزموونی 30 ساڵەی خۆی دەگێڕێتەوە، كە وردەكاری چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ 1200دەوڵەمەند لەسەر ئاستی جیهان لەخۆدەگرێت.

نووسەر لە كۆتایی پوختەی ئەزموونەكەیدا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی كە نەریتێک هەیە، كە هەموو دەوڵەمەندەكان كۆدەكاتەوە.

بە فیڕۆنەدانی كات و خۆفێركردن لە ڕێگەی خوێندنەوە 

ئەوە ئەو بنەمایەیە، كە هەموو دەوڵەمەندەكانی جیهان كۆدەكاتەوە، كە بە هەوڵ و تێكۆشان و ماندووبوونی خۆیان سەروەت و سامانی خۆیان پێكەوەناوە، بەوەی ئەوانە نزیكەی تەنیا 60% ـی كاتەكانی ڕۆژ لە خوێندنەوەدا بەسەر دەبەن، لە كاتێكدا كەمتر لە كاتژمێرێک لە هەر ڕۆژێكدا بەدیار تەماشاكردنی تەلەفزیۆن بەسەر دەبەن.

“ستیڤ سیبۆڵد“ لە كتێبەكەیدا باس لەوە دەكات، كە وە نەبێ هەموو دەوڵەمەندەكانی جیهان خوێندنیان تەواو كردبێت، بەڵكو زۆربەیان هەوڵەكانی خۆیان چڕ كردووەتەوە سەر خۆفێركردن و لە ڕێگەی خوێندنەوەی بەردەوامەوە خۆیان فێری نووسین و خوێندنەوە كردووە.

بە ڕای نووسەر، هۆكاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، كە ئاسۆكانی پڕۆسەی خوێندنی پەیڕەوكراو دیاریكراوە و لە كاتێكی كورتدا كۆتایی پێدێت، لە كاتێكدا گەشەپێدانی خود هیچ سنوورێكی نییە.

إرسال تعليق