ئافره‌تێك ته‌ڵاقنامه‌ی له مێرده‌كه‌ی بۆ وه‌رنه‌گیرا، تا ئه‌و كاته‌ی، كه ئاماده‌یی خۆی له به‌رده‌م دادگا پیشاندا، كه بڕی (15) هه‌زار دۆلار بداته مێرده‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی نێوانیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه ته‌مه‌نی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ش، ته‌نها پێنج ڕۆژ بوو، هۆكاری داواكردنی ئافره‌ته‌كه‌ش بۆ جیابوونه‌وه و ئاماده‌یی بۆ بژاردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی سه‌ره‌وه، نوێژنه‌كردنی پیاوه‌كه بوو.
كێشه‌ی ئه‌و ژن و پیاوه، به پێی حوكمێكی شه‌رعی كۆتایی پێهات، دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ڕه‌تیكرده‌وه بچێته‌وه ماڵی هاوسه‌رێتی، حوكمه شه‌رعییه‌كه‌ش، گرێبه‌ندی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا، ژنه‌كه ناچار كرا به پێدانی قه‌ره‌بوو به مێرده‌كه‌ی، كه بریتییه له (15) هه‌زار دۆلار.
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (المدینة) ی سعودی، وورده‌كاری كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه مێرده‌كه، داوایه‌كی له دژی ژنه‌كه‌ی له دادگای (ضمد) تۆماركرد، به هۆی ئه‌وه‌ی، كه ژنه‌كه، دوای پێنج ڕۆژ له بووكێنییه‌كه‌ی، ماڵی هاوسه‌رێتی جێهێشتووه، مێرده‌كه له داواكه‌یدا داوایكردبوو، کە ژنه‌كه‌ی به ملكه‌چی و گوێڕایه‌ڵی بگه‌ڕێته‌وه، لای خۆشییه‌وه ئافره‌ته‌كه له به‌رده‌م دادگادا پاساوی جێهێشتنی ماڵی هاوسه‌رێتی به‌وه هێنایه‌وه، کە مێرده‌كه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵیدا خراپه و نوێژ ناكات و ته‌ماشای شتی خراپ ده‌كات.
سه‌ره‌نجام كێشه‌كه‌یان به جیابوونه‌وه كۆتاییهات و ماڵی هاوسه‌رێتییان بۆ یه‌كجاری هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.

إرسال تعليق