زانایان له ئه‌وروپا، پله‌ی (زانا) یان به‌خشییه منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی ته‌مه‌ن (8) ساڵ به ناوی (برّاء ابراهیم الشراری)، به‌مه‌ش ئه‌و منداڵه، بووه بچووكترین زانا له سه‌ر ئاستی جیهان.
هۆكاری به‌خشینی پله‌ی (زانا) به‌و منداڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و منداڵه، توانیوێتی تیۆرێكی نوێ له زانستی بیركاری بسه‌لمێنێت، تیۆره نوێیه‌كه‌ش بریتییه له كورتكردنه‌وه‌ی كردهکانی لێكدانی دوورودرێژ، به‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا، شیده‌كرێنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێویستی هەبێت به به‌كارهێنانی كاغه‌ز و قه‌ڵه‌م یان ئامێری ژمێریاری.
دوای هه‌ڵسانی سێ له گه‌وره زانایانی زانستی بیركاری له به‌ڕیتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆره‌كه، بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و منداڵه (برّاء)، شایسته‌ی نازناوی زانایه، چونكه پێشتر ئه‌و تیۆره نه‌بووه، كه ئه‌و سه‌لماندووێتی، بۆیه ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌و سێ زانایه پێكهاتبوو، بڕیاریدا به به‌خشینی نازناوی زانا له بواری زانستی بیركاری، چونكه پێش ئه‌و منداڵه، هیچ یه‌كێك پێش ئه‌و، نه‌یتوانیووه ئه‌و تیۆره بدۆزێته‌وه.

إرسال تعليق