له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه له گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سعودیه، گه‌یشته ڕیازی پایته‌ختی سعودیه، یارییه‌كه ئه‌نجامدرا و، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو له‌و یارییهیهدا ڕوویدا، كه میسی و هاوڕێكانی نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و یارییه‌كه به یه‌كسانبوونی سه‌لبی (0-0) كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌نجامێكی لۆژیكی نه‌بوو، چونكه ئه‌گه‌ر به‌راوردی ئاستی هونه‌ری و ئه‌زموون و شاره‌زایی و تاكتیكی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بكه‌ین، به هیچ پێوه‌رێك لۆژیكی نییه، ئه‌رجه‌نتین به‌و ئه‌نجامه بگات، به‌ڵام ئه‌وه دونیای تۆپی پێیه، كه شتی سهیرتیشی تێدا ڕووده‌دات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یرتر بوو له‌و گه‌شته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، ئه‌و گۆڵه جیاوازه‌ی لیۆنێل میسی بوو، كه قه‌ره‌بووی گۆڵنهكردنهوهی له تۆڕی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه كرده‌وه و، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی بۆ خۆی تۆماركرد، كاتێك له لایه‌ن خێزانێكی سعودییه‌وه بۆ ماوه‌ی ته‌نها (10) خولهك داوهتكرا، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رگرت!!!.
ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئه‌و خێزانه سعودییه، تووڕه‌ییه‌كی زۆری له پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكهوتهوه و، به له‌خۆباییبوون و لووتبه‌رزی و گوێنه‌دان به ڕه‌وشی گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ژار و ده‌ستكورت وه‌سفیانكرد.
هه‌قوایه ئێمەش بپرسین، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره عه‌ڕه‌بانه، تاكه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زووە بێمانایه‌یان نابن، ئایا باشتر نه‌بوو ئه‌و مه‌بله‌غه پاره‌یه‌ی درایه لیۆنێل میسی، كه هه‌فتانه زیاتر له هه‌مان مه‌بله‌غ وه‌رده‌گرێت، بهخشرابووایه خه‌ڵكی غه‌ززه و سوریا و بۆرما، كه زۆر زۆر پێویستیان پێیه‌تی؟!، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، به‌ڵكه كه‌سانێك هه‌ن پێویستیان به چه‌ند دۆلارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌موو خێزانه‌كانیان ڕزگار بكه‌ن.

إرسال تعليق