Ads (728x90)

كريستيانو رونالدو
به‌ گوێره‌ی گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی ئه‌مریكی، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی، نازناوی سه‌رنجڕاكێشترین وه‌رزشوانی له‌ سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی (2012)  به‌ده‌ستهێنا.

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌و گۆڤاره‌ ئه‌مریكییه‌، ڕۆناڵدۆ له‌ كاتێكدا ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ هه‌میشه‌ حه‌زی سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵكی هه‌یه‌ بۆ لای خۆی، به‌وه‌ی خۆی به‌ سه‌رنجڕاكێشترین یاریزان ده‌زانێت له‌ ناو هاوڕێكانی.


كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێش هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی (ئاندی مۆڕای) و یاریزانی باسكه‌ی ئه‌مریكی (لیبڕۆن جێمس) و مه‌له‌زانی به‌ توانا (ڕاین لۆكێت) كه‌وت و، نازناوه‌كه‌ی لێ بردنه‌وه‌.

إرسال تعليق