Ads (728x90)

به‌رپرسێكی تونسی ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها، كه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی پێشووی تونس (زه‌ینولعابدین ئیبن عه‌لی) و خانه‌واده‌كه‌ی، بۆ مه‌زادكردنێكی ئاشكرا نمایش ده‌كرێن.
له‌وباره‌یه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ووته‌ی به‌رپرسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان لە حکومەتی تونسی گواستۆته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت: بڕیاری ڕێكخستنی مه‌زادكردنێكی ئاشكرا درا له‌ چایخانه‌ی (قمر) له‌ باكوری پایته‌ختی تونس، مه‌زاده‌كه‌ش بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له‌ گوێزراوانه‌ی سه‌رۆكی پێشووی تونس (زه‌ینولعابدین ئیبن عه‌لی) و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌بێت.
لیستی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ له‌ مه‌زادکردنەكه‌دا نمایش ده‌كرێن، گرانبه‌هاترین ماركه‌ جیهانییه‌كانی وه‌كو (فیراری، لامبرغینی، مارسیدس) له‌خۆده‌گرێت، وه‌ له‌ نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ده‌ستیان به‌ سه‌رد گیراوه‌، ئۆتۆمبێلی (مایباخ) ی ئه‌ڵمانییه‌، كه‌ ئه‌وپه‌ری هۆكاره‌كانی حه‌سانه‌وه‌ی تێدایه‌ و، پێشتر له‌ سه‌ر خواستی (زه‌ینولعابدین ئیبن عه‌لی) دروستكراوه‌.

إرسال تعليق