دوای دوو ساڵ له گه‌ڕان، زاناكان له كازاخستان توانیان په‌ره به جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن، كه ناوزه‌د ده‌كرێت به (نار) واته: خۆراك، خواردنه‌وه‌كه له ئێستادا له زانكۆی (نزارباییڤ) له (ئه‌ستانا) ی پایته‌ختی كازاخستان دانراوه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له سه‌ری.
سه‌رۆكی كازاخستان (نور سوڵتان نزارباییڤ) فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ زانایانی كازاخستان به دروستكردنی (ده‌رمانی به‌هێزكه‌ری ژیان)، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌كه له ساڵی (2009) دا.
(نور سوڵتان نزارباییڤ) ته‌مه‌ن (72) ساڵ، كه سه‌رۆكی ووڵاتێكه، كه كازاخستانه و ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ئاسیا، له ساڵی (1990)ه‌وه له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ووڵاته‌دایه و، به یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌ژمێردرێت، كه زۆر بایه‌خ به پرسی نه‌مریی ده‌ده‌ن.
له ساڵی (2010) دا، نوێنه‌رێكی كۆری له ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له كازاخستان، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئاراسته‌ی كرابوو له باره‌ی ئه‌وه‌ی، كه ئایا بۆ ده‌یه‌یه‌كی تر (10 ساڵی تر) له ده‌سته‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه؟، ئه‌و له وه‌ڵامدا ووتی: له‌وانه‌یه، ئه‌گه‌ر (ده‌رمانی به‌هێزكه‌ری ژیان)م ده‌ستكه‌وێت، كه لای ئێوه هه‌یه، ئه‌وا ئاماده‌م تاوه‌كو ساڵی (2020) له ده‌سته‌ڵات بمێنمه‌وه، ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌رمانه‌م بۆ په‌یدا بكه‌ن.
(ڕۆجه‌ر هایفێڵد) به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ده‌ره‌وه له مۆزه‌خانه‌ی زانسته‌كان له له‌نده‌ن ده‌ڵێت: به ته‌ئكید، زانایانی كازاخستان هه‌وڵده‌ده‌ن شتێك بكه‌ن.
ئه‌و تێكه‌ڵه نوێیه، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتده‌به‌ستێت به شیر، تا ئێستاش له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه، به‌و مانایه‌ی ناتواندرێت له شوێنه بازرگانییه‌كان بكڕدرێت، لێ (نور سوڵتان نزارباییڤ) یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وا نییه کە هه‌وڵی گه‌یشتن بۆ ئه‌و ده‌رمانه (ده‌رمانی به‌هێزكه‌ری ژیان) بدات.
له‌و ڕووه‌وه، (دكتۆر جنێفر ڕامبلینغ) كه پسپۆڕه له ده‌رمانه‌كانی به‌هێزكه‌ری ژیان، ده‌ڵێت: (نور سوڵتان نزارباییڤ) نوێترین فه‌رمانڕه‌وایه له زنجیره‌یه‌كی دوورودرێژ له فه‌رمانڕه‌واكان و كه‌سایه‌تییه گرینگه‌كان، ئه‌وانه‌ی داوایان له زانایان و پزیشكان كردووه، كه ده‌رمانی به‌هێزكه‌ره‌وه‌ی ژیانیا بۆ دروست بكه‌ن، كه ببێته هۆی ته‌مه‌ندرێژی.

إرسال تعليق