له حاڵه‌تێكی جیاوازی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا تازه‌یه‌دا، كه چاره‌سه‌ری جینه تێكشكاوه‌كان ده‌كات، به‌رپرسه ئه‌وروپییه‌كان ڕه‌زامه‌ندییان پیشاندا له سه‌ر یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ری جینی، كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندی به ناوی (یۆنیكۆر- uniQure) به‌رهه‌مهێنراوه.
ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕێخۆشكه‌ره بۆ خستنه‌ڕووی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری (Glybera)، كه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی، ده‌رمانی ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ش نرخێكی پێوانه‌یی هه‌یه، كه (1.6) ملیۆنێك و شه‌ش سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه بۆ یه‌ك نه‌خۆش، هه‌روه‌ك ئه‌و ڕه‌زامه‌ندییه ده‌بێته هانده‌ر بۆ پشتبه‌ستن به ده‌رمانه جینییه‌كان له داهاتوودا، كه له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا به‌كاربراون و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشييه‌كاندا.
ئه‌و ده‌رمانه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ك ده‌كات، كه كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی (LPLD) یه له جینییه بۆماوه‌ییه‌كان، كه یارمه‌تیده‌رن بۆ زیادبوونی كۆڵیسترۆل لە لەشدا و، ئه‌و نه‌خۆشییه‌شی لێی په‌یدا ده‌بێت، کە جۆرێك له پڕۆتینه چه‌وره‌كان دروستده‌كات، كه له دوای نانخواردن، كۆڵیسترۆل و چه‌ورییه‌كان له ڕیخۆڵه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌شه چنراوه‌كانی له‌ش.
ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێته هۆكاری مردن، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی، كه جه‌سته ناتوانێت مامه‌ڵه له گه‌ڵ ماده چه‌ورییه‌كان بكات له ناو خوێندا، كه ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ دروستبوونی هه‌وكردنێكی كوشنده له په‌نكریاسدا.

إرسال تعليق