Ads (728x90)

(ئاناتولی ئیڤانیشن) ئاسمانه‌وانی ڕوسی ده‌ڵێت: هه‌ردوو شاری مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌، هه‌ردووكیان دوو پارچه‌ی پڕشنگدارترینن له‌ سه‌ر زه‌وی.
ناوبراو كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌زموونی خۆی له‌ بۆشایی ئاسمان ده‌دوێت، ڕوونیكرده‌وه‌، هه‌وڵماندا له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك ووڵاتی ڕووناك بگرین كه‌ به‌ تیشك و ڕووناكییه‌كانییان ناسراون وه‌كو پاریس و هه‌ندێك ووڵاتی ئه‌وڕوپی و ئه‌مریكایی تر، له‌ كاتی وێنه‌گرتنه‌كه‌دا، وێنه‌كان ڕوون نه‌بوون، كاتێكیش هه‌ڵساین به‌ ئاراسته‌كردنی كه‌شتیگه‌لی ئاسمانی ئاماده‌كراومان به‌ ئاراسته‌ی ناوچه‌ی دوورگه‌ی عه‌ڕه‌بی، خۆم و تیمی هاوڕێم له‌ كه‌شتیگه‌له‌كه‌مان تووشی سه‌رسوڕمانی هاتین، چونكه‌ سه‌رنجماندا له‌ بوونی دووپارچه‌، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو ڕووناك بوون، وه‌ كاتێك شوێنه‌كانمان دیاریكردن، ئه‌وه‌مان دۆزییه‌وه‌، كه‌ ئه‌و دوو شوێنه‌، ئه‌و دوو شوێنه‌ پیرۆزه‌ن، كه‌ موسڵمانه‌كان باسی لێده‌كه‌ن، لێ ئێمه‌ هه‌قیقه‌ته‌كه‌یان نازانین.
له‌وباره‌یه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی (شه‌ڕقولئه‌وسه‌ت) ووته‌ی (ئاناتولی ئیڤانیشن) ی گواستۆته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و شوێنه‌ی له‌و ساته‌دا ئێمه‌ له‌وێ بووین، تیشكی خۆری نه‌گه‌یشتبووێ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، زوومی كامێراكانمان خسته‌ سه‌ر ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ و، ژماره‌یه‌ك وێنه‌مان گرت كه‌ زۆر ڕوون بوون و، بۆمان ده‌ركه‌وت، كه‌ ئه‌و دوو پارچه‌ ڕووناكییه‌، مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ن.
(ئاناتولی ئیڤانیشن) ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ قودڕه‌تی خودای گه‌وره‌، كه‌ زۆر سه‌رسوڕهێنه‌رە.
به‌ گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (شه‌ڕقولئه‌وسه‌ت) ، (ئاناتولی ئیڤانیشن)  به‌ڵێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی داوه‌ له‌ نزیكترین كاتدا، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ به‌ڵگه‌ی بنه‌بڕ له‌ سه‌ر ڕاستی قسه‌كانی.  

إرسال تعليق