ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان له شانشینی سعودیه، پرۆژه‌ی فراوانكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری (دخ) له لای باكوره‌وه په‌سندكرد، به‌ڵام فراوانكردنه‌كه له لای باشووره‌وه په‌سند نه‌كرا، ئه‌مه‌ش به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌كه.
زانایان له سعودیه داوایانكردبوو، چاوبخشێندرێته‌وه به پرۆژه‌ی فراوانكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (دخ)، به بیانووی ئه‌وه‌ی، کە پرۆژه‌كه له ڕووی دینییه‌وه مه‌قبول نییه، ئه‌و زانایانه ڕوونیانكردبۆوه، كه میحڕاب و مینبه‌ری مزگه‌وته‌كه له شوێنی خۆیان، نزیك له ڕه‌وزه‌ی پیرۆز بهێڵدرێنه‌وه، به‌وه‌ی مزگه‌وتی یه‌كه‌م ناوه‌ندی بێت بۆ مزگه‌وته‌كه به گشتی، وه فراوانكردنهكهی (خادم الحرمین ملك عبدالله بن عبدالعزیز) له لای باكوره‌وه بێت و ببێته ته‌واوكاری بۆ فراوانكردنهكهی (الملك فهد).
به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی (البلاد) ی سعودی، (الملك عبدالله) وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك ڕا و بۆچوونی هاوڵاتیان و خه‌ڵكی مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ی دایه‌وه، كه به‌رزیان كردبۆوه، تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، كه فراوانكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (دخ) له لای باشووره‌وه، ئامانجه‌كان بهدینایهنێت، دواتر ئه‌و داواكارییه خرایه به‌رده‌م ده‌سته‌ی گه‌وره زانایان.
شایەنی باسە، له مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، (خادم الحرمین ملك عبدالله بن عبدالعزیز) پرۆژه‌ی گه‌وره‌ترین فراوانكردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری (دخ) ڕاگه‌یاند، كه به ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه، مزگه‌وته‌كه نزیكه‌ی (2.8) ملیۆن نوێژخوێن له‌خۆده‌گرێت، جگه له خزمه‌تگوزارییه ئیزافییهكانی تر، كه له گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌دا دابین ده‌كرێن.
جێی ئاماژه‌پێكردنه، كه مێژووی په‌ره‌پێدانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (دخ) دوورودرێژه، كه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه (دخ) ده‌ستیپێكردووه، كاتێك له ساڵی یه‌كه‌می كۆچییدا، ڕووبه‌ره‌كه‌ی گه‌یشته (1050) مه‌تری چوارگۆشه، ئینجا پێغه‌مبه‌ر (دخ) له پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له (خه‌یبه‌ر)، فراوانیكرد و ڕووبه‌ره‌كه‌ی گه‌یشته (1425) مه‌تری چوارگۆشه، له ساڵی حه‌ڤده‌یه‌می كۆچی‌دا و لە سه‌رده‌می خه‌لیفه (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) دا، ڕووبهرهكه گه‌یشته (2100) مه‌تری چوارگۆشه، له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی سێیه‌میشدا (عوسمانی كوڕی عه‌ففان) له ساڵی (29-30) كۆچی‌دا، ڕووبهرهكه گه‌یشته (4961) مه‌تری چوارگۆشه، هه‌روه‌ك قۆناغه‌كانی فراوانكردنه‌كه له سه‌رده‌می دەوڵەتی شانشینی سعودی، له سه‌رده‌می دامه‌زرێنه‌ری شانشینی سعودیه له ساڵی (1952) ده‌ستیپێكرد، كه به چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕیووه، هه‌روه‌ك میحڕابی پێغه‌مبه‌ریش نۆژه‌ن كرایه‌وه.

إرسال تعليق