شتێكی ئاساییه ببینین، كه كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان پرۆگرامه‌كانیان بچڕێنن له كاتی بانگداندا، كه دواتر سه‌رله‌نوێ ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به په‌خشی به‌رنامه‌كانیان، ئه‌وجا به‌رنامه پچڕێنراوهكان چ تۆماركراو بن، یا خود ڕاسته‌وخۆ بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی (الفتح) ڕوویدا، شتێكی جیاواز بوو، چونكه له كاتی په‌خشكردنی به‌رنامه‌ی (مفاتیح الجنة) واته: كلیله‌كانی به‌هه‌شت، كه په‌خشی به‌رنامه‌كه هاوكات بوو له گه‌ڵ نوێژی مه‌غریب، به‌رنامه‌كه به ته‌نها بۆ بانگدان نهپچڕێندرا، به‌ڵكه بۆ ئه‌نجامدانی نوێژیش پچڕێندرا، وه هه‌موو كارمه‌نده‌كانی ستۆدیۆی كه‌ناڵه‌كه‌ش ڕیز بوون بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی مه‌غریب به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ.
به‌رنامه‌كه، كه له لایه‌ن (الشیخ أحمد عبده عوض) پێشكه‌ش ده‌كرێت، كه له هه‌مانكاتدا خاوه‌نی كهناڵهكهشه، بوو به گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی مه‌غریب به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ، كه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، قوڕئانخوێنی ده‌نگخۆشی ناسراو (محمد رشاد أبو الیزید) هاوڕێیه‌تی ده‌كردن و هه‌ر ئه‌ویش له ناو ستۆدیۆی به‌رنامه‌كه، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بانگیدا، دوای ته‌واوبوونی بانگیش، پێشكه‌شكار و مێوان و تیمی به‌رنامه‌كه، ڕیز بوون و نوێژی مه‌غریبیان به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدا.
شایه‌نی باسه، ستۆدیۆی به‌رنامه‌كه به نهخشهسازییهك ئاماده‌كراوه، كه زۆر له شێوه‌ی مزگه‌وت ده‌چێت، به‌وه‌ی، كه بهرماڵهكان ئاراسته‌ی قیبله دیاری ده‌كه‌ن، دوای ته‌واوبوونی نوێژیش، به‌رنامه‌كه كه‌وته‌وه‌كار و پێشوازی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی بینه‌ران كرا، كه پرسیاریان ئاراسته‌ی (الشیخ أحمد عبده عوض) ده‌كرد.
بۆ بینینی گرته ڤیدییۆیهكه، كلیك له سه‌ر ئه‌و ناونیشانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
بێژه‌رێك پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌وخۆ ده‌پچڕێنێت بۆ مه‌به‌ستی نوێژكردن

إرسال تعليق